Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا 25 ملیار یۆرۆ تەرخان دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا


بەڕێوبەری جێبەجێکاری یەکێتی ئەوروپا وتی کۆمسیۆنی ئەوروپا 25 ملیار یۆرۆ ( 28 ملیار دۆلار ) تەرخان دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە ئابوورییانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دروست بوون.

دوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤۆن دەیر لین لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ئەو بڕە پارەیەی کە کۆدەکرێتەوە لەگەڵ 7.5 ملیار یۆرۆی یەکێتی ئەوروپادا دەبێت بەکاربهێنرێت بۆ یارمەتیدانی سێکتەرە لاوازەکانی ئابووری.

وتیشی " بەزووترین کات ئەو بڕە پارەیەی کۆدەکرێتەوە و دەگاتە 25 ملیار یۆرۆ، بۆ ئەمەش لەم هەفتەیەدا داوا لە ئەنجومەن و پەرلەمانی ئەوروپا دەکەم 7.5 ملیار یۆرۆی دیکە لە ئابووری یەکێتیەکە بەکاربهێنن."

وتیشی لە هەفتەکانی داهاتوودا پارەکە کۆدەکرێتەوە، ئاماژەشی بەوەدا ئەو پارەیە دەدرێت بە سیستمەکانی تەندروستی و کۆمپانیا بچووکەکان و بازاڕەکانی کار.

سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا چاڕڵز مایکڵ لە هەمان کۆنفرانسدا وتی " هەرچی پێویست بێت ئامادەین بیکەین." وتیشی ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا ڕازی بوون پارەی زیاتر تەرخان بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەویە قەیرانەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG