Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینی فایزەر- بایۆنتیک خێرا دەکات و دانیمارک دەستبەرداری ئاسترازێنیکا دەبێت


هەڵمەتی پێدانی ڤاکسین دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکێتی ئەوروپا لەلایەن تاقیگەکانی فایزەر- بایۆنتیکەوە یارمەتی دەدرێت بەشێوەیەک کۆمپانیاکە زیاتر لەو بڕە ڤاکسینە دەدات بە یەکێتی ئەوروپا کە واپێشبینی دەکرا لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ڕادەستی بکات، ئەمەش لەکاتێکدا بەهۆی شکستەکانی ڤاکسینەکانی جۆنسن ئاند جۆنسن و ئاسترازێنیکاوە، کۆسپ کەوتۆتە بەردەم هەڵمەتەکانی پێدانی ڤاکسین لە یەکێتی ئەوروپادا.

دانیمارک بووە یەکەمین وڵاتی ئەوروپا بەشێوەیەکی هەمیشەیی دەستبەرداری ڤاکسینی ئاسترازێنیکا ببێت کە لە ئێستادا زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپا پێدانی ئەو ڤاکسینەیان ڕاگرتووە، ئەوەش بەهۆی ئەگەری توشبوونی وەرگری ڤاکسینەکە بە جەڵتەی خوێن.

لەبەرامبەردا ڤاکسینی فایزەر- بایۆنتیکی ئەمەریکی ئەڵمانی 50 ملیۆن بەشە ڤاکسینی دیکە دەدات بە یەکێتیەکە، ئەمەش تەنها لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG