Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت هێرشەکەی سەر پارێزگای دهۆک کردەوەیەکی تیرۆریستییە


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت هێرشەکەی هەفتەی ڕابردووی سەر هاوینەهەوارێکی شاری دهۆک کە بووە هۆی کوژرانی نۆ کەس لەلایەن " تیرۆریستانەوە " ئەنجامدراوە و ئامانج لێی زیان گەیاندن بووە بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق.

ئەردۆغان بە کەناڵی تی ئاڕ تی هابێری گوت تورکیا هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ و بەرپرسانی عێراقیشی ئاگادار کردۆتەوە لە هەڵوێستی ئەنقەرە بەرامبەر هێرشەکە، گوتیشی " داوای لە عێراق کردووە بە پڕوپاگەندەی چەکدارە کوردییەکان هەڵنەخەڵەتێن. "

تورکیا زۆرجار هێرشی ئاسمانی لە باکووری عێراق ئەنجام دەدات و لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی درێژخایەن لە عێراق و سوریا دژی چەکدارانی پەکەکە و هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) لە سوریا.

تورکیا هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی فراوان لە سوریا دەکات بۆ ئەوەی "ناوچەیەکی ئارام" بە قوڵایی 30 کم لە دووری خاکی تورکیاوە دروستبکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG