Accessibility links

ئەڵمانیا داوای لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێ لەسەر تۆپبارانەکەی سنووری زاخۆ دەکات


ئه‌ڵمانیا لە ڕۆژی پێنجشەممە داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی كرد پاش بۆردومانەکەی تورکیا لە هاوینە هەواری پەرەخێی سەر بە قەزای زاخۆ کە بەلایەنی کەم 8 گەشیاری تێدا کوژران و 25 کەسی تریش بریندار بوون.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت " پێویستە دەستبەجێ ڕۆشنایی بخرێتە سەر بارودۆخی هێرشەکە و ئەوانەی کە بەرپرسیارن لێی." هەروەها دەشڵێت " حکومەتی ئەڵمانیا گرنگییەکی زۆر بە ڕێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتی عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەدات.

XS
SM
MD
LG