وەزیری دادی ئەمەریکا ویلیام باڕ وتی ئەمەریکا چوار سەربازی چینی تۆمەتبار کردووە بە هاککردنی زانیارییەکانی کۆمپانیای ئیکویفاکس و دزینی زانیارییەکان و نزیکەی 150 ملیۆن هاوڵاتی ئەمەریکا زیانیان بەرکەوتووە.
کۆمپانیای ئیکویفاکس زانیاریی ئەو کەسانەی لایە کە پارە لە بانک و حکومەت و کۆمپانیاکانی کریدت کارد ڕادەکێشن و هەموو زانیارییەکانیان تۆمار دەکات.
باڕ وتی " ئەوە گەورەترین هاککردنی زانیارییەکان بوو لە مێژوودا." وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەم هاککردنە کە لە بەهاری ساڵی 2017 دا ئاشکرا کرا.
وەزیری دادی ئەمەریکا وتی چوار کەس تۆمەتبار کراون و سەربازی سوپای چینن. شوێنی گومانلێکراوەکان نەزانراوە. جێگری بەڕێوبەری ئێف بی ئای دەیڤد باودیچ وتی " ناتوانین دەستبەسەریان بکەین و لە دادگادا دادگاییان بکەین و بیانخەینە زیندانەوە، بە هەرحاڵ لە ئێستادا ناتوانین ئەوە بکەین."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز