ڕۆژی دووشەممە میسڕ 149 توشبووی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد، ئەمەش زۆرترین حاڵەتی توشبوونە لەو وڵاتەدا لە ڕۆژێکدا تۆمار بکرێت.
هەروەها حەوت حاڵەتی دیکەی گیان لەدەستدان لەو وڵاتەدا تۆمارکراوە.
کۆی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە میسڕ 1,322 کەسە، هەروەها 85 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی میسڕ وتی تا ئێستا 259 کەس چاکبوونەتەوە و ڕۆژی دووشەممە ڕەوانەی ماڵەکانیان کراونەتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز