Accessibility links

ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە میسڕ گەیشتە 210 کەس


وەزارەتی تەندروستی میسڕ وتی ڕۆژی چوارشەممە 14 حاڵەتی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەمەش ژمارەی توشبووان بەرزبۆوە بۆ 210 کەس.

هەروەها تا ئێستا لە میسڕ 6 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

جێی ئاماژەیە میسڕ لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بڕیاریدا بە داخستنی خوێندنگا و زانکۆکان بۆ ماوەی دوو هەفتە. ئەمەش لە هەنگاوێکدا بۆ ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا.

هەروەها سەرۆکی میسڕ عەبدولفەتاح سیسی داوا 6 ملیار دۆلاری کرد بۆ پشتگیریکردن لە " پلانی وڵاتەکە " بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

XS
SM
MD
LG