Accessibility links

هۆڵەندا ئاماژە بەوە دەدات ڕەنگە سیستمی پاتریۆت بدات بە ئۆکرانیا


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆک وەزیری هۆڵەندا مارک ڕوتی ، کۆشکی سپی
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆک وەزیری هۆڵەندا مارک ڕوتی ، کۆشکی سپی

سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا مارک ڕوتی لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ئاماژەی بەوەدا " نیازی " هەیە هاوشێوەی ئەڵمانیا سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی دروستکراوی ئەمەریکایی بدات بە ئۆکرانیا.

سەرۆک وەزیری هۆڵەندا لە کۆشکی سپی بە سەرۆک بایدنی وت " نیازمان هەیە بەشداربین لەوەدا کە ئێوە و ئەڵمانیا لە پڕۆژەی پاتریۆتەکاندا دەیکەن. پێم وایە ئەوە گرنگە و بەشدار دەبین." وتیشی " ئەم بەیانییە لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵزیشدا تاوتوێی ئەو بابەتەم کردووە."

لە 5 ی مانگی یەکدا ئەڵمانیا ڕایگەیاند شوێن ئەمەریکا دەکەوێت و یەک سیستمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتووی پاتریۆت دەدات بە ئۆکرانیا.

ڕوتی ئاماژەی بە " گرتە ڤیدیۆیەکی زۆر خراپی " بینایەکی نیشتەجێبوون کرد کە ڕۆژی شەممە لە شاری دنیپرۆی ئۆکرانیا بە موشەکە بەهێزەکانی ڕووسیا کراوەتە ئامانج، وتی " ئەمە وێنەی ترسناکن و پێم وایە سووربوونمان لەوەدا کە لە پاڵ ئۆکرانیادا بمێنینەوە پتەوتر دەکات."

سەرۆک بایدن ستایشی بەشدارییەکەی هۆڵەندای کرد لەو هاوپەیمانێتییەی کە ئەمەریکا ڕابەرایەتی دەکات بۆ پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا دژی داگیرکارییەکەی ڕووسیا و وتی " ڕووسیا بەردەوامە لە کارەکانی بە شێوەیەک کە جێی باوەڕکردن نیە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG