Accessibility links

دانیمارک ڤاکسینی جۆنسن & جۆنسن لە پڕۆگرامی هەڵمەتی کوتان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دووردەخاتەوە


دانیمارک ڕایگەیاند ڤاکسینی جۆنسن & جۆنسن بەکارناهێنێت لە هەڵمەتی کوتانی هاوڵاتیانی وڵاتەکەدا دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاماژەی بە نیشانە مەترسیدارەکانی ڤاکسینەکەدا، لەوانەش جەڵتەی خوێن.

کاربەدەستانی تەندروستی دانیمارک لە بەیاننامەیەکدا وتیان " لە دەرەنجامدا بۆمان دەرکەوت کە سوودەکانی بەکارهێنانی ڤاکسینی جۆنسن & جۆنسن لە مەترسی ئەگەری نیشانەکانی بەرزتر نیە لەو کەسانەدا کە وەریدەگرن."

وتیشی " بۆیە کاربەدەستانی تەندروستی دانیمارک بەردەوام دەبن لە هەڵمەتی کوتانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەبێ بەکارهێنانی ڤاکسینی جۆنسن & جۆنسن."

بەم بڕیارە، دانیمارک دەبێتە یەکەمین ئەو وڵاتانەی کە بڕیاری بەکارنەهێنانی ڤاکسینی جۆنسن & جۆنسنیانداوە، ئەمەش لەکاتێکدایە دانیمارک پێشتر مۆڵەتی بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی نەداوە و لە مانگی چوارەوە هەڵسەنگاندن بۆ ڤاکسینەکە دەکرێت.

بەپێی دوایین داتاکان، تاوەکو ئێستا دانیمارک لە کۆی 5,8 ملیۆن دانیشتووەکەی لە سەدا 11,5 کەس هەردوو ژەمە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە و لە سەدا 23,4 یش یەک ژەمیان وەرگرتووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG