Accessibility links

لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە ئەمەریکا زیاتر لە 248 هەزار حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە


زانکۆی جۆنز هۆپکینز ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 248 هەزار حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا تۆمارکراوە، کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە لە توشبوون لە یەک ڕۆژدا.

زانکۆکە وتی لە کاتژمێر 20:30 خولەکی ئێوارەی دووشەممەوە تاوەکو 20:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە زیاتر لە 248 هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و 2706 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش بەهۆیەوە تۆمارکراون.

ماوەی دوو هەفتە دەبێت حاڵەتەکانی توشبوون لە ئەمەریکا تا دێت زیاتر دەبێت و هەروەها ژمارەی ئەوانەشی کە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان دەکرێت لە بەرزبوونەوەدایە. لە ئێستادا 113 هەزار نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا هەن، ئەوەش بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی ئەمەریکا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG