Accessibility links

دکتۆر بێوار زرار باس لە ڤاکسینەکانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات


ساڵی 2020 ، بە ساڵی پەتای کۆڤید- 19 پـێناسەدەکرێت، ئەو نەخۆشیـیە کوشندەیەیە کەوا پـێشتر نەناسراوبوو، بووەتە مایەی گیان لەدەستدانی نزیکەی 1.7 ملیۆن کەس لە سەرانسەری دونیادا. هەروەها زیاتر لە 78 ملیۆن کەسیش دووچاری ئەو پەتایە بوون و لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری زۆر خراپی لەسەر ئابوری جیهان کردووە.

ئەم ڤایرۆسە سەرەتا لە کۆتایی ساڵی 2019 لە چین سەری هەڵدا و پاشان بە خێرا بە جیهاندا بڵاوبوویەوە و بەهۆی کوشندەیی ڤایرۆسەکە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کەوتنە دڵەڕاوکێوە، بۆیە کۆمپانیا دەرمانیـیەکانی جیهان، بە تایبەتی لە ئەمەریکا و ئەوروپا و تەواوی جیهاندا کەوتنە هەوڵی دۆزینەوە و سازکردنی ڤاکسین، واتە دەرمانی پـێکوتان دژی ڤایرۆسەکە، بێجگە لە گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ ڕێگەگرتن لە زیاتر بڵابوونەوەی ئەو پەتایە.

هەتا ئێستا ئەو ڤاکسینانەی لە ئەمەریکا و زۆر وڵاتانی دیکەی جیهان پەسەندکراون، هەردوو ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنایە.

بۆ زیاتر شیکردنەوە و تیشکخستنە سەر ئەو دوو ڤاکسینە، حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە بەرنامەی هەلەو واشنتن میوانداری دکتۆر بێوار زراری کرد. دکتۆر بێوار زرار یاریدەدەری پـرۆفیسۆرە لە زانکۆی ڤێرجینیا تێک لە ئەمەریکا و شارەزای نەخۆشیـیە هەناویـیەکانە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:29 0:00


XS
SM
MD
LG