Accessibility links

سەرۆک ترامپ ئامادەیە ڕێنمایی خۆی بۆ خاوکردنەوەی کۆت‌وبەندەکان ڕابگەیەنێت


سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ئەو ئامادەیە رێکاری نوێ رابگەیەنێت کە رێگە بە ژمارەیەک لە ویلایەتەکان دەدات بە خێرایی کۆت‌وبەندەکانی سەر هاتوچۆ و تێکەڵاوبوونی خەڵکی خاوبکەنەوە، ئەمەش وێڕای ئەوەی ڕێبەرە کارداریـیەکان پێیان گوتوە پێویستیان بە تاقیکردنەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و هەروەها بە کەرەستەی خۆپاراستن بەرلەوەی بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

جێبەجێکارانی پیشەسازییەکان ئاگاهیان دایە سەرۆک ترەمپ کە گەڕانەوە بۆ رەوشی ئاسایی ناکرێت بە خێرایی بێت.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکارە نوێـیەکان رابگەیەنێت کە بە مەبەستی رێخۆشکردنە بۆ خاوکردنەوەی بەربەستەکان لەو ناوچانەی گواستنەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایاندا نزمە ، هاوکات بەربەستە کۆمەڵایەتیەکان بهێڵدرێنەوە لەو ناوچانەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە قورسی گرتونێتیەوە و بڕیاردانی کۆتایی لەو بارەیەوە دەگەڕیتەوە بۆ فرمانڕەوایانی ویلایەتەکان.

رێنمایە نوێیەکان لەودەمەدایە حکومەتی فیدرالی کەوتنەوە سەرپێی هێدی هێدی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەدی دەکات لە هەندێک لە ناوچەدا، هەتا ئەو کاتەی ڤاکسینێک بۆ پەتاکە ئامادە دەبێت کە پێناچیت هەتا ساڵی داهاتوو بەدەست بهێنرێت.

سەرۆک ترەمپ لە لێدوانی رۆژانەیدا گوتی؛ داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا دژوارتری قۆناغی پەتای کۆڤید 19 ی تێپەراند و ئەمەش رێگە بۆ پلانەکەی سەرۆک ترەمپ خۆش دەکات رێکاری نوێ بخاتە روو بۆ وەگەڕخستنەوەی وڵات. سەرۆک ترەمپ ئامارە نوێیەکانی پەتاکەی بە دڵخۆشکەر ناوبرد و گوتی داتاکان دەمانخاتە پێگەیەکی بەهێز بۆ تەواوکردنی داڕشتنی رێنماییەکان بۆ ستانەکان سەبارەت بە وەگەڕخستنەوەی وڵات.

سەرچاوە / ئەسۆشیەتد پـرێس

XS
SM
MD
LG