Accessibility links

سیناتۆرێکی ئەمەریکایی بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە خۆی کەرەنتینە دەکات


سیناتۆرێکی ئەمەریکایی خۆی کەرەنتینە کردووە پاش ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کەسێک وتووێژی کردووە کە دواتر دەرکەوتووە ئەو کەسە تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

تێد کروز لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی شەوی ڕابردوو ئاگادارکراوەتەوە کە پـێش 10 ڕۆژ لەمەوبەر لە کۆبوونەوەی CPAC بەشداری کردبوو، وە لەوێ لەگەڵ کەسێک تەوقە و وتووێژی کردووە کە تووشی نەخۆشی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆناCOVID-19 بووە.

دەڵێت ڕاوێژی بە پـزیشکەکەکەی و کاربەدەستانی دەزگا تەندروستیـیەکانی شاری هیوستن و ناوچەی هاریس کردووە و هەروەها قسەی کردووە لەگەڵ مایک پـێنس جێگری سەرۆک و میچ مەککۆنەڵ ڕێبەری کۆماریـیەکان لە ئەنجومەنی سینات.

جەختی کردەوە کە هیچ نیشانەکانی نەخۆشیـیەکەی تێدا دەرنەکەوتووە و باری تەندروستی باشە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد تەنیا ماوەی کەمتر لە یەک خولەک وتووێژی لەگەڵ ئەو کەسەدا کردووە.

پـزیشکەکانیش پـێـیان گوتووە بەو پـێیەی تاقیکردنەوە پـزیشکیـیەکان نیشانی دەدەن نەخۆشیـیەکەی نیـیە و هەروەها بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵ ئەوە کەسەدا بووە، بۆیە پـێویست ناکات کەرەنتینە بکرێت.

بەڵام سیناتۆر کروز دەڵێت سەرەڕای ئەوەی زۆر بە دور دەزانرێت تووشی نەخۆشیـیەکە بووبێت، ئەو هەر خۆی کەرەنتینە دەکات و لە ماڵەکەی دەمێنێتەوە هەتا 14 ڕۆژەکە تێپەڕ دەبێت.

بەپـێی شارەزایانی پـزیشکی، هەر کەسێک گومانی لێبکرێت تووشی کۆرۆنا بووبێت دەبێت بۆ ماوەی 14 ڕۆژ کەرەنتینە بکرێت.

XS
SM
MD
LG