Accessibility links

پڕۆژەی هاوبەشی چین و ئیماڕات بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی سینۆفاڕمی چینی


دەزگای هەواڵی وامی ئیماڕات بڵاویکردەوە ئیماڕات و چین پڕۆژەیەکی هاوبەشیان ڕاگەیاندووە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆمپانیای دەرمانی چینی " سینۆفارم " لە ئیماڕات.

دەزگاکە وتی " ڕۆژی یەکشەممە چین و ئیماڕات ڕێکەوتوون لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینی سینۆفاڕمی دژ بە ڤاکسینی کۆرۆنا، هەریەک لە گروپی جی 42 ی ئیماڕاتی و گروپی سینۆفاڕمی چینی پێکەوە بەشدار دەبن لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکەدا."

وام لە زاری وەزیری دەرەوەی ئیماڕات شێخ عەبدوڵا بن زاید ئال نهیانەوە بڵاویکردەوە ئیماڕات و چین " ئەمڕۆ پەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییە مێژووییەکەی نێوانیان هەڵدەدەنەوە، بەردەوام دەبین لە کارکردن پێکەوە."

لەمیانەی ڕێوڕەسمێکدا کە هاوتا چینیەکەی وانگ ییش ئامادەی بوو وتی " پڕۆژە نوێیەکە زیادکردنێکە بۆ هەوڵە جیهانیەکان لەپێناو بەرپەرچدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەری لە سەرانسەری جیهان کردووە."

ئیماڕات لە مانگی دوانزەدا هەڵمەتی کوتانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای دەستپێکرد، ئەوەش دوای ئەوەی بەکارهێنانی ڤاکسینی سینۆفاڕمی چینی و فایزەر بایۆنتیکی ئەمەریکی- ئەڵمانی پەسەند کرد.

دواتریش بەکارهێنانی ڤاکسینی ئاسترازینیکای بەڕیتانی پەسەند کرد.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG