Accessibility links

چین مەشقی سەربازی نوێ لە نزیک تایوان ڕادەگەیەنێت


ڕۆژی دووشەممە سوپای چین ئەنجامدانی مەشقی سەربازیی نوێی دەریایی و ئاسمانی لە دەوروبەری تایوان ڕاگەیاند، ڕۆژێک دوای کۆتایی هێنان بە مەشقە سەربازییە گەورەکەی کە وەکو وەڵامێک بوو بۆ سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی بۆ تایوان.

سەرکردایەتی ڕۆژهەڵاتی چین گوتی مەشقێکی هاوبەش ئەنجام دەدات و سەنگ دەخاتە سەر دژە ژێرئاوگەڕەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی هێرشی دەریایی.

سەردانەکەی هەفتەی ڕابردووی پیڵۆسی بۆ تایوان چینی توڕە کرد، کە تایوان بە بەشێک لە خاکەکەی خۆی دەزانێت. چین بە هەڵدانی موشەکی باڵیستیکی بەسەر تایپێی پایتەختی تایواندا وەڵامی سەردانەکەی دایەوە و کەناڵە پەیوەندییە سەربازییەکانیشی لەگەڵ ئەمەریکادا بڕی.
جێی ئاماژەیە ئەوە یەکەمین جار بوو چین موشەکی باڵیستیکی بەسەر تایواندا هەڵبدات.

هێشتا بەدیاریکراوی ماوە و شوێنی مەشقە نوێیەکان نەزاندراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG