Accessibility links

چین کۆتایی بە گەورەترین مانۆری سەربازی لە دەوروبەری تایوان دەهێنێت


چین ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی هێنا بە گەورەترین مانۆڕی سەربازی خۆی لە دەوروبەری تایوان، کە ئەمەش وەک وەڵامێکبوو بۆ سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ تایوان، ئەم سەردانە بە بەراورد بەساڵانی ڕابردووی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین بۆتە هۆکاری ساردبوونەوەی ئەو پەیوەندیانە.

پێلۆسی کە سێیەم پۆستی باڵای وڵاتی ئەمەریکای هەیە، بە سەردانەکەی بۆ تایوان چینی توڕە کرد. ئەو خانمە باڵاترین بەرپرسی ئەمریکییە کە لەوەتای 25 ساڵدا سەردانی ئەو دوورگەیەی کردبیت.

پەکین وەڵامی ئەم هەنگاوەی دایەوە بە هەڵپەساردنی زنجیرەیەک دانوستان و هاوبەشی دوو قۆڵی، بەتایبەتی لە بوارەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا و بەرگریدا.

هەروەها سوپای چین گەورەترین مانۆڕی سەربازی لە مێژووی خۆیدا دەستپێکرد، فڕۆکە و کەشتی جەنگی و مووشەکی بالیستیی لە چوارچێوەی ئەو مانۆڕەدا کۆکردەوە، وەک شرۆڤەکاران بە گەمارۆدان و داگیرکردنی تایوان ناودێری دەکەن.

بڕیاربوو ئەم مانۆڕانە لە نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممەدا کۆتاییان بێت، تەنانەت ئەگەر پەکین ڕایبگەیەنێت کە مانۆڕی نوێ بە "تەقەمەنی ڕاستەقینە" تا 15ی مانگی 8 بەردەوام دەبیت لە دەریای زەرد کە چین و نیمچە دوورگەی کۆریا لەیەکتر جیادەکاتەوە.

فەرماندەیی ڕۆژهەڵاتی سوپای چین کە سەرپەرشتی ئەم ئۆپەراسیۆنانە دەکات، ئاشکرای کردووە کە "ڕۆژی یەکشەممە وەک بڕیاربوو مانۆڕی هاوبەشیان لە دەریا و ئاسمانی دەوروبەری تایوان ئەنجامداوە".

جەختی لەوە کردەوە کە ئامانج لەم مانۆڕانە "تاقیکردنەوەی هێزی شەڕکەرە لە مەیدان و هێرشی ئاسمانی دوور مەودا".

XS
SM
MD
LG