Accessibility links

فەڵەستینیەکان 100 هەزار بەشە ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چینەوە وەردەگرن


دەسەڵاتی فەڵەستینیەکان 100 هەزار بەشە ڤاکسینی سینۆفاڕمی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە چینەوە وەرگرت، ئەمەش زۆرترین بەشە ڤاکسینە تاوەکو ئێستا فەڵەستینیەکان وەریانگرتبێت.

وەزیری تەندروستی فەڵەستین می کیلە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ نوێنەری چین لە فەڵەستین و نوێنەرانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیدا وتی "100 هەزار بەشە ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنامان لە حکومەتی گەلی چین وەرگرتووە، ئەمە بەشێوەیەکی بەرچاو یارمەتیدەر دەبێت لە خێراکردنی هەڵمەتی کوتان لە فەڵەستین."

نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر دەسەڵاتی فەڵەستینیەکان هەڵمەتی کوتانیان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستپێکرد، ئەوەش دوای ئەوەی 61 هەزار بەشە ڤاکسینیان لەڕێی پڕۆگرامی جیهانی کۆڤاکسەوە وەرگرت، 21 هەزار بەشە ڤاکسینیان ڕەوانەی کەرتی غەزە کردووە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینی ڕایگەیاند تاوەکو بەیانی ڕۆژی دووشەممە زیاتر لە 69 هەزار فەڵەستینی یەکەمین بەشە ڤاکسینیان وەرگرتووە، 48,693 کەسیان لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا و 20,362 کەسیان لە غەزە بوون.

ئەوانەشی هەردوو بەشە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە لە کەرتی غەزە و کەناراوەکانی ڕۆژئاوا 7,638 کەسن.

نوێنەری چین لە فەڵەستین کواە وی وتی " ئەمە پابەندبوونی چینە بەو بەڵێنەوە کە داویەتی لەسەر ئەوەی ڤاکسینەکە سوود بە هەموو جیهان بگەیەنێت." جەختیشی لەوە کردەوە " چین پشتیوانی لە سەرجەم هەوڵەکانی دەسەڵاتی فەڵەستین دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG