Accessibility links

چین دەڵێت هێشتا زووە لێکۆڵینەوە لە نەخۆشی کۆرۆنا بکرێت


وەازارەتی دەرەوەی چین وتی هێشتا زووە دەست بکرێت بە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە سەرچاوەی پەرەسەندن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 300,000 کەسی لە سەرتاسەری جیهاندا کوشتووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین چاو لیژیان زۆرینەی وڵاتان پێیان وایە هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکی جیادا ئاماژەشی بەوەدا سەرۆکی چین شی جین پینگ لەمیانەی مەراسیمی کردنەوەی کۆمەڵەی تەندروستی جیهانیدا وتارێک پێشکەش دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG