Accessibility links

کەنەدا ڕەخنە لە پلانەکەی سەرۆک ترامپ دەگرێت بۆ ڕەوانەکردنی هێزی سەربازی بۆ سەر سنووری نێوانیان


جێگری سەرۆک وەزیری کەنەدا کریستیا فریلاند
جێگری سەرۆک وەزیری کەنەدا کریستیا فریلاند

کەنەدا ڕەخنەی توندی لە پێشنیارەکەی ئەمەریکا گرت بۆ ڕەوانەکردنی هێزی سەربازی بۆ سەر سنووری نێوان ئەمەریکا و کەنەدا، ئەمەش بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

کەنەدا وتی ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا ناپێویستە و لەوانەیە زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بگەیەنێت.

جێی ئاماژەیە هەفتەی ڕابردوو کەنەدا و ئەمەریکا ڕازیبوون لەسەر ئەوەی سنوورەکانی نێوانیان بەڕووی گەشتی ناپێویستدا دابخەن بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئەو قورساییەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەوتۆتە سەر سیستمی تەندروستی دوو وڵاتەکەوە.

جێگری سەرۆک وەزیری کەنەدا کریستیا فریلاند ئەوەی خستەڕوو حکومەتەکەی کاتی ئەوەی نیە سەدان سەرباز ڕەوانەی سنوورەکانی نێوان کەنەدا و ئەمەریکا بکات بۆ توندکردنەوەی ئاسایشی سنوورەکان.

فریلاند لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " کەنەدا بە توندی دژایەتی ئەم پێشنیارەی ئەمەریکا دەکات و بە ئاشکرا ئەم دژایەتیکردنەمان ڕوون کردۆتەوە. ئەمە هەنگاوێکی ناپێویستە و زیان بە پەیوەندییەکانی نێوانمان دەگەیەنێت."

وتیشی " تەندروستی گشتی پێویستی بە هەنگاوی لەم جۆرە نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG