فەرمانڕەوای ویلایەتی کالیفۆرنیا دەڵێت 33 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتەکەی تۆمارکراون و 5 کەسیان ویلایەتەکەیان جێهێشتووە و 28 کەسەکەی دیکە ئێستا لە نەخۆشخانەکانی ویلایەتەکە چارەسەری پـزیشکیان بۆ دەکرێت.
گاڤن نیوزم ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی گوتیشی لە ئێستادا زیاتر لە 8400 کەس لە ژێر چاودێریدان تاوەکو بزانن ئایە تووشی نەخۆشیـیەکە بوون یان نا.
ئاماژەی بۆ ئەوە کرد یەک لە تووشبووەکان نازانن چۆن تووشبووە، ئەمەش جێگەی نیگەرانی کاربەدەستانە.