Accessibility links

بلینکن و هاوتا چینییەکەی تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین دەکەن


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن دەڵێت لە ڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نوێی چین، چن گانگدا قسەی کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو چین گانگی باڵیۆزی پێشووی بۆ ئەمەریکای، بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە دەستنیشان کرد.

بلینکن وتی لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین و هێشتنەوەی هێڵە کراوەکانی پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتەکەیان کردووە.

ڕۆژی هەینی چین, چن گانگی دەستنیشان کرد وەکو وەزیری دەرەوەی نوێی چین، گانگ پێشتر باڵیۆزی چین بووە لە ئەمەریکا و یاریدەدەرێکی متمانەپێکراوی سەرۆکی چین، شی جینپینگە، لە کاتێکیشدایە کە واشنتن و پەکین هەوڵی جێگیرکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەدەن.

چنی تەمەن 56 ساڵ شوێنی وانگ یی گرتەوە، کە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا وەکو وەزیری دەرەوەی چین کاری کردووە. وانگی تەمەن 69 ساڵ لە مانگی 10 دا پلەکەی لە پارتی کۆمیونیستی چین بەرزکرایەوە و پێشبینی دەکرێت ڕۆڵێکی گەورەتر ببینێت لە سیاسەتی دەرەوەی چیندا.

لەو ماوەیەدا کە وانگ وەزیری دەرەوەی چین بووە گرژییەکان لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چیندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادییان کرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG