Accessibility links

دیپلۆماتکاری باڵای چین داوای ' گفتوگۆ ' و هاریکاری دەکات لەگەڵ ئەمەریکادا


وانگ یی
وانگ یی

دیپلۆماتکاری باڵای چین وانگ یی دەڵێت چین و ئەمەریکا دەبێت هەوڵی گفتوگۆکردن بدەن نەک ڕووبەڕووبوونەوە و خۆیان بە دووربگرن لەو هەڵانەی کە لە ماوەی جەنگی سارددا ئەنجام دران. ئەمەش یەکهەمین لێدوانی وانگ ییە دوای دەستبەکاربوونی وەکو بەرپرسی ئۆفیسی کاروباری سیاسەتی دەرەوەی پارتی کۆمیونیستی فەرمانڕەوای چین.

ڕۆژی هەینی چن گانگ وەکو وەزیری دەرەوەی چین دەستنیشانکرا و شوێن وانگ یی گرتەوە، چن پێشتر باڵیۆزی چین بووە لە ئەمەریکا، بەڵام پێشبینی دەکرێت وانگ ڕۆڵێکی هەمیشەیی هەبێت لە سیاسەتی دەرەوەی چیندا.

لە نوسراوێکدا کە لە گۆڤاری فەڕمی پارتی بەدواداچوون بۆ ڕاستی بڵاوکراوەتەوە، وانگ داوای لە وڵاتە گەورەکان کردووە " نموونە بن " بە ڕووی ئاستەنگییەکاندا، ئاماژەی بە پتەوکردنی هاریکارییەکانی چیندا لەگەڵ ڕووسیادا لە ساڵی 2022 دا.

دەڵێت " لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، بەبێ وەستان هەوڵی ڕێگە ڕاستەکەمانداوە بۆ دوو وڵاتە گەورەکەی ئەمەریکا و چین تاوەکو پێکەوە ڕێکبکەون."

وتی " دوو وڵاتەکە دەبێت ڕێگەیەک دروست بکەن کە ڕێزگرتنی هاوبەش و پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانە و هاریکارییەکی تێدابێت کە لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت و پەیوەندییەکانی چین و ئەمەریکا بخاتەوە سەر ئاڕاستە ڕاست و تەندروست و جێگیرەکەی خۆی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG