Accessibility links

بلینکن دەڵێت بەستراوەتە بە ئێران بۆ رێکەوتنی ناوکی هەنگاو بنێت


Antony Blinken
Antony Blinken


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئانتۆنی بلینکن پێنچشەممە دووبارە هوشداری بە ئێران دا کە کات بۆ گەڕانەوەی بۆ ڕێکەوتنی ناوکی بەسەر دەچێت و گوتیشی ئێستا بەستراوەتە بە ئێران هەنگاو بنێت.

بلینکن لە شاری پێتستبورگ شوێنێک وتووێژەکانی بازرگانی نێوان ئەمەریکا و یەکیەتی ئەورووپا ئەنجام دران بە پەیامنێرانی گوت، تۆپەکە هەروا لە مەیدانی ئەوان واتا ئێران دایە، بەڵام نەک بۆ ماوەیەکی درێژ.

بلینکن دووپاتی کردەوە کە سەرۆک جۆو بایدن خوازیارە ئەمەریکا بگەڕێنێتەوە رێکەوتنی ٢٠١٥ کە تێیدا ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو لە کاری ناوکی پاشەکشەی کرد و لە بەرامبەر دا بەڵێنی سووک کردنی گەمارۆی ئابووری پێدرا.

بلینکن گوتی بەڕیوەبەرایەتی بایدن "بۆ ماوەی چەندین مانگان بە نیەتێکی زۆر باش" لە ڤیەنا لە گەڵ ئێران وتووێژی کردووە بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە بە پێی رێکەوتنەکە بچێتە پێش.

هێچ رێکەوتێک بۆ دەست پێکردنەوەی وتووێژەکان دیاری نەکراوە، ئەگەرچی سەرۆک کۆماری ئێران رەئیسی گوتوویەتی پشتیوانی لە دیپڵۆماسی دەکات بۆ ئەوەی کۆتایی بە گەمارۆکان بێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەعید خەتیب زادە لە ماوەی سەردانێک بۆ فەڕانسە گوتی کاری هەڵسەنگاندن لە لایەن تارانەوە بە زوویی کۆتایی پێ دێت.

خەتیب زادە زووتر بە رۆژنامەی لۆمۆندی گوتبوو بەرێوەبەرایەتی نوێی ئێران خێراتر لە بایدن بۆ وتووێژەکان دەگەرێتەوە.

دوای ئەوەی لە ٢٠ی مانگی یەک بایدن بوو بە سەرۆک، وتووێژەکان لە ٦ی مانگی ٤ دەستیان پێکردەوە.

XS
SM
MD
LG