Accessibility links

جۆ بایدن خۆی بە شیاوترین کەس بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمەریکا دەزانێت


جێگری پێشووی سەرۆکی ویلاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا "جۆ بایدن" شەوی دوو شەممەی رابردوو گوتی " من باشترین کەسی لێهاتووم لە وڵاتدا بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری".

جۆ بایدەن ئەم وتەیەی پێشکەش بە ژمارەیەک لە ئامادەبوان لە شاری میسۆلا لە ستانی مۆنتانا کرد کە بۆ بانگەشەکردن بۆ کتێبەکەی بەناوی باوکە بەڵێنم پێبدە سەردانی ئەو شارەی کردبوو.

جۆ بایدن گوتیشی ئەم مەسەلانەی لەمڕۆدا وەک وڵات ڕووبەڕومان دەبێتەوە، ئەو مەسەلانەن کە من بە دێژایی تەمەنم کارم لەسەر کردوون، کە پرسەکانی دژواریەکان کە رووبەڕوی چینی مامناوەند دەبنەوە و هەروەها سیاسەتی دەرەوەی وڵات لە خۆدەگرن. بەڕێز بایدن گوتیشی پێویستە خۆم و خانەوادەکەم پێکەوە بڕیار بدەین کە ئایا ئێمە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە ئامادەین ، چونکە ئێمە هەموومان وەک خێزانێک پێکەوە ئەمە دەکەین.

جۆ بایدن کە بۆ دوو خول جێگری سەرۆکی پێشوو براک ئۆباما بوو گوتی لە شەش هەفتە یان دوو مانگی ئایندەدا بڕیار دەدەم لەسەر هەڵمەتی سەرۆکایەتی ساڵی 2020 دا.

من دوو کوڕەزای لاوم هەیە کە نەوەی کۆڕەکە من ئەوەی ماڵئاوایی لێکردم و منی خۆشدەویست و شەیدام بوو هەروەها هیوایدەخواز لەژیاندا لەگەڵیدا بم. جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد و گوتی دەبێت من لەگەڵ کۆڕەزاکانم بم بۆ ئەوەی ئاگاداریان بم ، هەربۆیە دەبێت بزانین کە ئایا هەموومان پێکەوە وەک خێزانێک کار لە سەر مەسەلەی خۆپاڵاوتنم بۆ پۆستی سەرۆکایەتی بکەین.

جۆ بایدن گوتیشی بە هۆی مەرگی کۆڕەکەم " بۆ بایدن" بە شێڕپەنجەی مێشک لە ساڵی 2015 دا، هەربۆیە نەمتوانی خۆم بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی ساڵی 2016 بپاڵێوم . زۆرێک لە چاودێران پێشبینی دەکەن جۆ بایدن ئەم کارە لە ساڵی 2020 دا بکات.

XS
SM
MD
LG