Accessibility links

بایدن فەرمانی دەستبەجێ لە بارەی کۆچبەری و کۆڤید و کەشوهەواوە دەردەکات


یاریدەدەرانی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەڵێن جۆو بایدن بەنیازە هەر رۆژی چوارشەممە دەستبەجێ چەند فەرمانێک دەربکات بۆ گێڕانەوەی ئەمەریکا بۆ پەیماننامەی پاریس بۆ کەشوهەوا و هەروەها بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی.

یاریدەدەرانی گوتیان جۆو بایدن پاش سوێندخواردنەکەی 17 فەرمان و رێکار واژودەکات بۆ هەڵوەشاندنەوە و دورکەوتنەوە لە سیاسەتەکانی سەرۆک ترامپ لە بارەی کۆچبەری و ژینگە و چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڤید -19 و ئابووری .

دەڵێن جۆو بایدن لە هەنگاوەکانی یەکەم رۆژیدا ، کۆتایی بەو قەدەغانە دێنێت ئەوانەی سەرۆک ترامپ بەسەر هاتنی میوانان لە چەند وڵاتێکی زۆرینە موسڵماندا سەپاندبوونی و هەروەها بنیاتنانی ئەو شورایەش رادەگرێت ئەوەی ترامپ فەرمانی دروستکردنی لە نێوان ئەمەریکا و مەکسیکدا دابووی بۆ رێگریکردن لە دزەکردنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ نێو ئەمەریکا. یاریدەدەرانی گوتیشیان جۆو بایدن بەکارهێنانی ماسک لە نێو شوێنە فیدراڵیـیەکاندا دەسپێنێت بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 و گێڕانەوەی پاراستن بۆ شوێنە سرووشتیە پڕ بەهاکان ئەوانەی لەلایەن ترامپەوە لابران . گوتیشیان بایدن هەوڵدەدات پێچۆڵکردن بە هاوڵاتیان لە خانوەکانیان راگرێت و بیانپارێزێت واتا بۆ ئەو ملیۆنەها هاوڵاتیانەی بەهۆی کاریگەری ئابوری ئاکامی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ناتوانن مانگانە لە کاتی خۆیدا قەرزی خانووبەرەکانیان بدەنەوە و لە دانەوەی دواکەوتوون .

جۆو بایدن بەنیازیشە پرۆژە بڕیارێک رەوانەی کۆنگرێس بکات بۆ چاککردنەوەی سیاسەتەکانی پەیوەست بە کۆچبەری و هەروەها دەرفەت بداتە ملیۆنەها لە کۆچبەرانی نایاسایی ئەوانەی لە ئەمەریکا دەژین ئەمەش وەک رێڕەوێک بۆ بەهاوڵاتیبوونیان ، ئەو کارەی بەڕیوەبەرایەتی ترەمپ رەتیکردەوە .

ستافەکەی گوتیان جۆو بایدن دەیەوێت بەگوڕوتینەوە دەست بەکاردەبێت ، ئەمەش بەڕەچاوکردنی ئاستەنگە سەختەکانی تەندروستی و ئابووری ئەوانەی وا رووبەڕووی وڵات دەبنەوە.

یاریدەدەرانی لە راگەێندراوێکدا گوتیان؛ جۆو بایدن رێکارەکان دەگرێتە بەر ، نەک هەر تەنها بۆ پێچەوانەکردنەوە زیانە گەورەکانی بەڕیوەبەرایەتیەکەی ترەمپ گەیاندوونی ، بەڵکو بۆ دەستکردن بە بەرەو پێشبردنی وڵاتەکەمان.

یاریدەدارانی بایدن ئاماژەیان بەوەشکرد کە ئەم کارانە بوێرانەیە و دەستیان پێدەکات بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەو بەڵێنانەی کە سەرۆکی هەڵبژێردراو بایدن بە ئەمەریکاییەکانی دابوو ، لە هەموو ئەمانەش گرنگتر ئەوەیە کە ئەم کارانە دەکەونە چوارچێوەی رۆڵی دەستووری سەرۆکەوە.

رێبازێکی نوێ بەرامبەر کۆڤید زۆرێک لەو رێکارانە سیاسەتەکانی حوکمەت دەگێڕێتەوە بۆ شێوازی پێشووی خۆیان بۆ سەروەختی 19 ی مانگی یەکی ساڵی 2017 ، واتا بۆ کۆتا رۆژی بەڕێوەبەرایەتی براک ئۆباما و جۆو بایدن ، بەرلەوەی دانۆڵد ترامپ بچێتە کۆشکی سپی و زیانی گەورە بە زۆرێک لە دەستپێشخەریەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما بگەیەنێت .

"جێف زینتس " کەسی دیاری کراو لەلایەن سەرۆکی نوێوە بۆ بەگژداچوونەوەی پەتاکە گوتی ؛ جۆو بایدن بە دامەزراندنی ئۆفیسێک لە نێو کۆشکی سپی دەست پێدەکات بۆ کاروباری وەڵامدانەوە دژ بە کۆڤید - 19 . زینتس گوتی رێکاری پیادەکردن بۆ ماوەی 100 رۆژ بۆ بەکارهێنانی ماسک بە فەرمانێکی سەرۆکایەتی لە نێو فەرمانگەکان و شوێنەکانی چالاکی فیدراڵی پەیڕەو دەکرێت ، هەروەها دانانی رێنومایی بۆ کۆمپانیا تایبەتەکان و کۆمەڵگەکان بۆ ئەوەی جێ پێی شوێنە فیدراڵییەکان لەو بارەیەوە هەڵگرن.

"جێف زینتس " کەسی دیاریکراو لەلایەن سەرۆکی نوێوە بۆ بەگژداچوونەوەی پەتاکە گوتی ؛ چوارشەممە رۆژێکی نوێ دەست پێدەکات هەروەها رۆژێکی نوێیە بۆ سیاسەتێکی نوێی جیاواز بۆ سەروسەوداکردنی وڵات دژ بە قەیرانی کۆڤید-19 . لەوانە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ترامپ بۆ دەرچوونی ئەمەریکا لە ئەندامێتی رێکخراوی تەندروستی جیهان .

جێف زینتس گوتی ؛ بۆ دڵنیابوون لە بڕیارەکەی بایدن ، پسپۆڕی ناوداری ئەمەریکا بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا " ئەنثنی فاوچی " رۆژی پێنج شەممە سەرۆکایەتی شاندێک دەکات بۆ بەشداریکردن لە دەستەی جێبەجێکاری رێکخراوی تەندروستی جیهانی .

جێف زینتس ئاماژەی بەوەکرد کە کشانەوەی ئەمەریکا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی کۆسپی خستوەتە بەردەم وەڵامدانەوەی جیهان بۆ پەتاکە و گوتیشی کشانەوەکە ئێمەشی زیاتر لاوازکردوە بەرامبەر نەخۆشییە درمەکان لە ئایندەدا.

خاتو" جینا مکارثی " راوێژکاری باڵا لە بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمەریکا بۆ کاروباری کەشوهەوا گوتی ؛ گەڕانەوە بۆ پەیمانامەی پاریسی 2016 گرنگ بوو بۆ ئەوەی مەسەلەی بەگژداچوونەوەی گۆڕانی کەشو هەوا بکەینە کۆڵەکەی بنەڕەتی سیاسەتی بەڕێوەبەرایەتی بایدن .

جینا مکارثی گوتیشی ؛ جۆو بایدن بڕیارەکانی ترامپ هەڵدەوەشێنێتەوە کە پەیوەستن بە کەمکردنەوەی دەرهاوێژە گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن وستانداردەکانی توانایی ، هەروەها مۆڵەتی هێڵی Keystone XL pipeline هەڵدەوەشێنێتەوە کە پرۆژەیەکی گەورەیە و پیسبوونی ئاکامی نەوتی کەندەی بەرەو ئەمەریکا دەهێنێت .

جین مکارثی گوتی؛ "فرمانەکانی یەکەم رۆژی پەیەوەست بە کەشوو هەوا ، بە گێڕانەوەی ئەمەریکا بۆ سەر پێگەی دروستی خۆی دەستپێدەکات ، ئەو پێگەیەی ئێمە پێویستمان پێی هەیە بۆ رابەرایەتیکردنی جیهان لەلایەن ئەمەریکاوە ، ئەو کارەی یاریدەدەرە دەبێت لە وەی ئەمەریکا بکاتە رابەری جیهانی لە بواری وزەی خاوێن و هەروەها کاردا " .

سوزن رایس بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سیاسەتی نێوخۆ ی جۆو بایدن گوتی ؛ رێکارەکانی دیکە ی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا پێویستی بە حوکمەتێکی هەوڵی یەکسانی دەست پشخەری هەیە بۆ گروپی کەمینەکان بۆ وەرگرتنی کەسان لە بواری کار و خزمەتگوزارییەکاندا .

ناوبراو گوتیشی " سەرۆکی هەڵبژێردراو بەڵینی رێشەکێشکردنی رەگەز پەرستی سیستیماتیکی لە نێو دامو دەزگاکانماندا داوە.


سەرچاوە / فڕانس پـرێس

وەرگێڕانی / سمکۆ عەزیز

XS
SM
MD
LG