Accessibility links

سەرۆک بایدن فەرمانی لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشی سایبری دەدات


سەرۆکی ئەمەریکا، جۆو بایدن
سەرۆکی ئەمەریکا، جۆو بایدن

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن رۆژی شەممە گوتی ئەو رێنومایی داوەتە ئاژانسەکانی هەواڵگری ئەمەریکا بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بکەن بۆ زانینی ئەوەی کە کێ لە پشتی ئەو هێرشە ئەلکترۆنیە ئاڵۆزەوە بووە کە بەمەبەستی دەستکەوتی پارەیە ئەوەی کرایە سەر سەدان لە کاردارییەکانی ئەمەریکایی و هەروەها بووە مایەی ئەوەی گومان لە تێوەگلانی باندی روسیایی بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە ئەلکترۆنیە بکرێت. سەرۆک بایدن لە سەردانەکەی بۆ میشیگن بە مەبەستی بانگەشەکردنی بۆ پرۆگرامی کوتان گوتی ئێمە دڵنیانین لەوەی کێ لە پشتی ئەو هێرشە ئەلکترۆنیەوە بووە .

سەرۆک بایدن گوتیشیئەو فەرمانی داوەتە ئاژانسەکانی هەواڵگری ئەمەریکا بۆئەوەی لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بکەن و ئەگەر ئاژانسەکان گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی کە روسیا دەستی لەو هێرشە ئەلکتررۆنیەدا هەبووبێت، ئەوکاتە ئەمەریکاش وەڵامی دەبێت.

XS
SM
MD
LG