Accessibility links

سەرۆک بایدن لە وتاری ساڵیادی ڕۆژی سەربەخۆیدا داوا لە ئەمەریکیەکان دەکات ڤاکسین وەربگرن


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بە بۆنەی ساڵیادی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکاوە وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا داوای لە ئەمەریکییەکان کرد لەلای خۆیانەوە کۆتایی بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بهێنن.

سەرۆک بایدن لە ئاهەنگێکدا لە کۆشکی سپی بە بۆنەی یادی دامەزراندنی ئەمەریکاوە وتی " ئەم ساڵ، 4 ی مانگی حەوت ڕۆژێکی تایبەتی ئاهەنگگێڕانە چونکە لە تاریکی.. ساڵێکی پڕ لە پەتا و گۆشەگیری دێینە دەرەوە، ساڵێک لە ترس و لەدەستدانی خۆشەویستان."

وتیشی " هەرگیز نامانەوێت ئەمڕۆ وەکو ساڵێک لەمەوبەر بێت."

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و خانمی یەکەم جیڵ بایدن 1000 کارمەندی تەندروستی و سەربازییان بانگهێشتی کۆشکی سپی کرد تاوەکو پێکەوە ئاهەنگی یادی ڕۆژی سەربەخۆیی بکەنەوە، ئاهەنگەکەش خۆی لە خۆیدا ئاماژەیەک بوو بۆ گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی دوابەدوای پەتای کۆرۆنا کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 600,000 کەس لە ئەمەریکادا.

بایدن لەمیانەی وتارەکەیدا هەوڵەکانی کارمەندانی تەندروستی بەرز نرخاند و وتی ڤاکسینەکان باشترین بەرگری بوون دژی جۆرە نوێیەکانی ڤایرۆسەکە.

وتی " وەرگرتنی ڤاکسین کارێکی نیشتیمانییە بیکەیت."

بایدن ئاماژەشی بەوەدا " چیتر ڤایرۆسی کۆرۆنا نەتەوەکەمان پەکناخات، هەروەها ئەوە لە دەسەڵاتی ئێمەدایە ڕێگە نەدەین جارێکی دیکە ئەوە بکاتەوە."

هەروەها وتی " باوەڕم وایە دەتوانین ئەوە بکەین، هەروەها باوەڕم وایە دواتر مێژوو باس لەوە دەکات ئێمە بەسەر یەکێک لە سەختترین و تاریکترین ماوەدا زاڵبووین لە مێژووی گەلەکەماندا."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا، ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG