Accessibility links

ڕۆژنامەنووسێکی ئەمەریکی داوا لە سەرۆک ترامپ دەکات ئەزموونی داگیرکردنی عێراق و ئەفغانستان دووبارە بکاتەوە


ئان کۆڵتەر
ئان کۆڵتەر

ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەمەریکا ئان کۆڵتەر لە چاوپێکەوتنێکیدا لە یەکێک لە بەرنامە سیاسییەکاندا بیروڕا توندڕەوەکانی خۆی بە ئاشکرا ڕاگەیاند و تیایدا داوای لە ئەمەریکا کرد جارێکی دیکە ئەزموونی داگیرکردنەکەی عێراق و ئەفغانستان دووبارە بکاتەوە.

لە بەرنامەیەکی سیاسیی کەناڵی فۆکس نیوزدا، ئان کۆڵتەر قسەی لەسەر ئاسایشی سنووری ئەمەریکا لەگەڵ مەکسیک کرد کە هەزاران پەنابەری نایاسایی ساڵانە لە مەکسیکەوە دێنە ناو ئەمەریکاوە.

کۆڵتەر وتی " لەشکری ئەمەریکا دەتوانێت مەکسیک داگیر بکات. دەتوانن بچنە ناو مەکسیکەوە. کاتێک کە عێراقمان داگیر کرد داوای ڕەزامەندی ئەوانمان نەکرد. بە هەمان شێوە داوای ڕەزامەندی ئەفغانستانمان نەکرد کە داگیرمان کرد."

لە میانەی دەرکەوتنەکەیدا لە بەرنامە سیاسییەکە، کۆڵتەر پەنابەرە مەکسیکیەکان بە داگیرکەر ناودێر دەکات و داوای کرد چیتر ئەمەریکا ڕێگە نەدات بێنە ناو ئەمەریکاوە.

لە مانگی پێنجدا کاتێک 25 هاوڵاتی فەڵەستینی لەسەر دەستی سوپای ئیسڕائیلی کوژران، کۆڵتەر لەسەر ئەو بابەتە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیبووی " دەتوانین ئەوە بکەین؟"، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە حەز دەکات تەقە لە پەنابەرە مەکسیکیەکان بکرێت لەسەر سنوور.

کۆڵتەر بەوە بەناوبانگە کە لێدوانی توند دەدات لەدژی کەمینەکان، هەروەها پشتیوانی خۆشی چەند جارێک بۆ سەرۆک ترامپ دووبارە کردۆتەوە، پەرتوکێکیشی هەیە بە ناوی " متمانەی خۆمان دەدەین بە ترامپ."

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG