Accessibility links

کۆنفڕانسی لایەنگرانی ئیسڕایل بە بەشداری ١٨ هەزار کەس لە واشنگتنی پێتەخت دەستی پێکرد


AIPAC
AIPAC

ئەو کومیتەیە کە لە ساڵی ١٩٦٣دا پێکهات، لە گەڵ دێمۆکڕاتەکان و کۆمارییەکانی کۆنگرێس بۆ بەهێزکردن و پاراستنی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لە گەڵ ئیسڕایل هەوڵدەدات.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی نوسینگەی ڕاگەیاندنی کومیتەی پەیوەندییەکانی گشتی ئەمەریکا و ئیسڕایل کۆنفڕانسی سێ ڕۆژە کە یەکشەمە بە بەشداری ١٨ هەزار کەس لە واشنگتنی پيتەخت دەستی پێکرد، "گەورەترین" کۆنفڕانس لە باری ژمارەی بەشداربوونی کۆمەڵگای ئەمەریکاییەکانی لایەنگری ئیسڕایلە.

لە ئەو کۆنفڕانسەدا زیاتر لە ٦٠٠ کەس گوتاربێژ لە ٢١ وڵات تێیدا بەشدارن کە لە نێویان دا مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، بنجامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیری ئیسڕایل، مایک پەمپێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، میچ مەک کانل ڕێبەری زۆرینەی کۆماری لە سێنێت، نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، و گەلێک کەسایەتی دیکە دەبینرێن.

ئەو کومیتەیە بە ئاماژە کردن بە دەستکەوتەکانی دەنووسێت، "کومیتەکە لە گەڵ کۆنگرێس هاوکاری دەکات تا سەبارەت بە توانایی ئیسڕایل بۆ لە خۆ بەرگری کردن دڵنیا بێت. وڵاتی ئیسڕایل نیازمەندی کۆمەکی ئاسایشە تا بتوانێت لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ڕوو لە زیادبووی تاقمەکانی تێرۆریستی و ئەوانەی کە بۆ لە ناوبردنی ئیسڕایل سوێندیان خواردووە، بەرگری بکات. ئەو کومیتەیە زیاتر لە بیست ساڵە بۆ پێشگرتن لە ئێران کە دەستی بە توانایی سازکردنی چەکی ناوکی نەبێت، هەوڵیداوە تا بە ئەو شێوەیە لە توانای دابێت لە ئاسایشی ئەمەریکا و هاوپەیمانانمان، لە نێویان دا ئیسڕایل، بەرگری بکات."

ئەو کومیتەیە لە هەوڵی خۆی لە ٢٠١٩ دا داوا لە ئەندامانی دەکات تا دڵگەرمی سێناتۆر و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بدەن کە پشتیوانی لە "نامەی سنوری باکوری ئیسڕایل" بکەن. ئەو نامەیە لە لایەن چەندین سێناتۆر و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە نووسراوە.

ئەو کومیتەیە دەڵێت کە ئەو نامەیە "گرنگی ئەو هەڕەشانەی ئاسایش بەرجەستەدەکاتەوە کە ئیسڕایل لە سنوری باکوری لە گەڵی ڕووبەروویە، لە نێویان دا بە هۆی بوونی ئێران لە سوریا و هەروەها لە لایەکی دیکەوە حیزب ئەڵا و لە زیاترکردنی گوشار بۆ سەر ئێران لە پەیوەندی هەواڵەکانی نیازخراپانەی لە سوریادا پشتیوانی بکەن."

XS
SM
MD
LG