Accessibility links

ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا ڕەخنەی توند لە بەڕێوەبەرایەتی بایدن دەگرێت بەهۆی بەجێهێشتنی ڕۆژنامەوانانی USAGM لە ئەفغانستان


نوێنەری کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمەریکا مایکڵ مککاوڵ، سەرنەکەوتنی ئەمەریکای بۆ گواستنەوەی ڕۆژنامەوانەکانی ئاژانسی ئەمەریکا بۆ میدیای جیهانی (USAGM) لە ئەفغانستان بەر لەوەی بە فەرمی کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە لەشکرییەکان لەو وڵاتە بهێندرێت بە مایەی " شەرمەزاری" وەسف کرد.

مککاوڵ کۆماری لە کۆمیتەی کاروباری دەرەوەیی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی سێشەممە گوتی " بە تەواوی شەرمەزارییە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە کارمەندە ناوخۆییەکانیان گواستووەتەوە کاتێک لە ڕاستیدا سەدان ڕۆژنامەنووسی USAGM و خێزانەکانیان فەرمۆشکراون."

هێزی تایبەتی تالیبان لە کابوڵ
هێزی تایبەتی تالیبان لە کابوڵ

ئاژانسی ئەمەریکا بۆ میدیای جیهانی ئاژانسێکی فیدراڵی سەربەخۆیە کە برتییە لە چەندین تۆڕی میدیایی لەخۆدەگرێت لەوانەشدا دەنگی ئەمەریکا و ڕادیۆ ئازادیش.

مککاوڵ لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە نزیکەی 500 کارمەندی USAGM و خێزانەکانیان لە ئەفغانستان ماون. دەڵێت زۆرێک لەمانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بایدن دڵنیاکرابوونەوە کە لەوێ دەردەکرێن.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە USAGM هێچ لێدوانێکی لەم بارەیەوە نەداوە.

لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی دووشەممە لە پەنتاگۆن واشنتن کۆتایی ئەرکی ئەمەریکای لە ئەفغانستان ڕاگەیاند، بە پەیامنیران ڕاگەیەندرا دواین گەشتی ئەمەریکا چەند خولەکێک بەر لە نیوەشەو بە کاتی خۆجێهی لە ئەفغانستان دەرچووە.

کۆمارییەکانی کاروباری دەرەوەیی ئەنجومەنی نوێنەران بە دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاند ئەوان فشار بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە دەبەن تا دەرچوونی پارێزراوی ئەو کارمەندانەی USAGM مسۆگەر بکات، بەڵام دەڵێن دڵنیانین لەوەی چۆن ئەم کارە دەکرێت لە کاتێکدا لەسکری ئەمەریکا لە ئەفغانستان دەرچوون. هەندێک لەوانەی کە بەرگریان لە گرێبەستە تایبەتەکان کردووە ئاگاداری ئەو ئاڵۆزیانەن بۆ دەرچوونی ڕۆژنامەنوسان و دەرهێنانیان لەو شوێنانەی خۆیان لێشاردووەتەوە و گەیشتنیان بە سەلامەتی بۆ فڕۆکەخانەکان.

کاتێک ڕۆژی سێشەممە لە میانەی لێدوانێکدا پرسیار لە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە نێد پرایس لەسەر ڕۆژنامەوانەکانی USAGM کرا ئەو گوتی بە هەمو جۆرێک کار دەکەین "تا بە زووترین کاتی کە لەتواناماندا بێت بە سەلامەتی ڕزگاریان بکەین."

چەند ڕۆژێک بەر لە کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنی لەشکری ئەمەریکا بۆ گواستنەوەی خەڵکی لە کابوڵ، دەیان یاسادانەر داوایان لە بایدن کرد بە سەلامەتی دەرکردنی سەدان ڕۆژنامەوانی USAGM مسۆگەر بکات.

لەو نامەیەی کە 67 ئەندامی کۆنگرێس واژۆیان لەسەر کردووە نوسراوە " ئێمە جەختتان لێدەکەینەوە کە 550 کارمەندی USAGM و خێزانەکایان هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ ئەو ڕۆژنامەوانانەی کە کارێکی زۆرتان بۆیان کردووە کە بگوێزرێنەوە."

XS
SM
MD
LG