Accessibility links

سەرۆک بایدن باس لە ڕەوشی ئەفغانستان دەکات، هاوکاتی ئەو ڕەخنانەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە


سەرۆک جۆو بایدن بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەوژمە سیاسییەی لە ئەنجامی ڕووخانی حکومەتی ئەفغانستان و کۆنترۆڵکردنی وڵاتەکە لەلایەن تالیبانەوە هاتووەتە ئاراوە.

پاش کۆبونەوەی لەگەڵ جێگری سەرۆک کامڵا هێرس، وەزیری بەرگری لۆید ئۆستن، وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن و تیمی ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی سەرۆک بایدن ئەمڕۆ هەینی لە وتارێکی لەسەر ڕەوشی ئەفغانستان پێشکەش کرد و گوتی لە ڕۆژی دووشەمەوە ئێمە پێشوەچوونێکی زۆرمان کردووە و فڕۆکەخانەی کابوڵمان کۆنترۆڵ کردووە و گەشتەکانمان دەستپێکردووەتەوە.

سەرۆک بایدن گوتیشی لە ئێستادا نزیکەی شەش هەزار سەربازی ئەمەریکایی لە فڕۆکەخانەی کابوڵن بۆ پارێزگاری کردن لە فڕۆکەخانە و هەوڵەکانی گواستنەوەی ئەمەریکاییەکان و ئەو ئەفغانیانەی ژیانیان لەمەترسیدایە بە پاریزراوی. سەرۆک گووتیشی " ئەمە گەورەترین و سەختترین گواستنەوەی ئاسمانییە لە مێژوودا، و تەنها وڵاتی کە توانای ئەنجامدانی کارێکی وەها سەختی هەبێت لە بەشێکی تری جیهاندا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە."

سەرۆک بایدن جەختی لەئەوەش کردەوە کەلەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆدا لە نزیکەوە کار دەکات بۆ گواستنەوەی ئەو خەڵکە ئە ئەفغانستانەوە.

ئەو گویشی " ئێمە هەمو شتێکی کە لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ ئەوەی هاوپەیمانانمان لە ئەفغانستان، هاوبەشەکان و ئەو ئەفغانیانەی کە ڕەنگە ببنە ئامانجی هێرشەکانی تاڵیبان لەبەر ئەوەی پەیوەندییان بە ئەمەریکاوە هەبووە بە سەلامەتی لە ئەفغانستان دەربکەین." گووتیشی " با ڕوون بم هەر ئەمەریکاییەکی کە بخوازێت بێتەوە بۆ وڵات، ئێمە دەتگەڕێنینەوە بۆ وڵات".

هەروەها جەختیشی کردەوە لەوەی ئەم گواستنەوەی خەڵکە بێ مەترسی نییەو لە بارودۆخێکی ناهەمواردا ئەنجام دەدرێت. بەڵام گوتی " بەڵێن دەدەم هەمو سەرچاوەکان بخەمە گەڕ" بۆ ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە.

ئەم لێداونەی بایدن هاوکاتە لەگەڵ ئەو ڕەخنانەی لێیدەگیرێت بەهۆی ئەو ڕەوشەی لە ئەفغانستان ڕوویداوە.

مایکڵ ئۆهانلۆن ئەندامی باڵای سیاسەتی دەرەوە لە دامەزراوەی بروکینگز کە مەیلی بە لای لیبرالیەتدا هەیە، وتی ئەوە شکستی سەرکردایەتی بوو"زیاتر شکستهێنان بوو لە بیرکردنەوە و پلاندانانی گونجاو."

تەنها لەماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا پشتیوانیکردنی بایدن بە ڕێژەی لەسەدا 7 دابەزی بۆ نزمترین ئاستی سەرۆکایەتیەکەی، لە ڕاپرسییەکی رۆیتەرز/ئیپسۆس دا لە ڕۆژی دووشەممەدا سازکرابوو دەرکەوت کە تەنیا 46٪ ی تەمنی سەرو 18 ساڵ لە ئەمەریکا ڕەزامەندیان لەسەر ئەدائی دەسەڵاتی بایدن هەیە؛ کە ئەو ڕێژەیە دابەزیووە بەبەراورد بە راپرسییەکی دیکەی هاوشێوە کە ڕۆیتەرز/ ئیپسۆس لە ڕۆژی هەینیدا ئەنجامیداوە کە لە سەدا 53٪ بووە.

پشتیوانی جەماوەری بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە پاشەکشێدایە؛ کە زۆرجار لەلایەن بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتیەکەوە وەک بنەمای بڕیاری کشانەوە لەئەفغانستان ناودەبرێت، لەکاتێکدا بە رێژەی لە 49٪ ی راپرسییەکە پشتگیری لەکشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن، کە لەمانگی چوارەوە 20 خاڵ دابەزیوە، ئەمەش بەپێی ئەو راپرسییەی کە Morning Consult / Politico دوابەدوای کشانەوە شڵەژاوەکە ئەنجامدراوە.

وەڵامدانەوەی توندی کۆنگرێس

کاردانەوەکەی کۆنگرێس خێرا بوو و لەسەر بنەمای حزبیش بوو. سەرۆکی کەمینەکانی ئەنجومەنی سینات میچ مککانەڵ بە کارەساتێک ناوی برد کە پەڵەی شەرمەزاری لەسەر ئەمەریکا کەم ناکاتەوە.

میچ مککانەڵ سەرۆکی کەمینەی کۆماری لە سینات
میچ مککانەڵ سەرۆکی کەمینەی کۆماری لە سینات

میچ مککانەڵ وتیشی"هەموو تیرۆریستێک لە سەرتاسەری جیهان، لە سوریا، عێراق، یەمەن و ئافریکا، شاگەشکەبوون بە شکستی لەشکری ئەمەریکا بەدەستی رێکخراوێکی تیرۆریستی لە ئەفغانستان."

دیموکراتەکان ڕەخنەیان لە نەبوونی ڕێکخستنی کشانەوەکە گرت؛ هەرچەندە ئاماژەیان بەوەدا کە بایدن ئەو خشتە کاتیەی جێبەجێکردووە کە لەلایەن سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپەوە دیاریکرابوو کە دەیویست تا 1ی مانگی پێنج بکشێنەوە.

سیناتۆر باب مەنێندز سەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سینات کە دیموکراتە لە لێدوانێکدا گووتی "من نائومێدم لەوەی کە بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدن بە وردی لێکەوتەکانی کشانەوەی خێرای وڵایەتە یەکگرتووەکانی هەڵنەسەنگاندووە." هەروەها گوتیشی"ئێمە ئێستا گەواهی دەرئەنجامە ترسناکەکانی چەندین ساڵەی شکستی سیاسەت و شکستی هەواڵگیریین."

باب مینێندز سیناتۆری دیموکرات و بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی
باب مینێندز سیناتۆری دیموکرات و بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی

یاسادانەرەکان بەڵێنیاندا کە لێکۆڵینەوە لە کشانەوەی شکستخواردووی بەڕێوبەرایەتیەکە بکەن.

ئەفغانستان گەورەترین قەیرانی سیاسەتی دەرەوەیی سەرەتاکانی سەرۆکایەتی بایدن بوو، بەڵام هەندێک لە شیکەرەوەکان ڕایانگەیاندووە کە دەتوانێت بەسەریدا زاڵ بێت.

لە ماوەیەکی نزیکدا، سیاسەتی بایدن سەنگدەخاتە سەر سەلامەتی و ڕێکوپێکی دەرکردنی ئەمەریکییەکان و ئەفغانییەکان و هاووڵاتیانی وڵاتانی سێهەم، ئەمە بێجگەلەوەی کە بەڕێوبەرایەتیەکە رووبەڕوو دەبێتەوە لەگەڵ لێشاوی پەنابەرانی ئەفغانی. تەنانەت پێش هاتنە سەرکاری تاڵیبانیش زانیارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی 2020 ئەوە دەدردەخەن کە 2.6 ملیۆن پەنابەری ئەفغانی هەیە کە سێیەم گەورەترین گروپی پەنابەرانن لەجیهاندا.

ئیرڵ ئەنتۆنی واین، جێگری پێشووی باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەفغانستان کە ئێستا لە سەنتەری ویلسن کاردەکات، ڕێکخراوێکی جیهانیە بۆ لێکۆڵینەوەی سیاسی لە واشنتن وتی:"مامەڵەکردن لەگۆڕەپانەکەدا لە ڕۆژانی داهاتوو و هەفتەکانی داهتوودا سەنگی مەحەکن بۆ بنیاتنانەوەی متمانە."

قۆناغی داهاتوو ئەوەیە کە ئەفغانستان نەبێتە رووبەری سەرزەمینێکی بەپیت بۆ گەشەی تیرۆر؛ وە پشتگیری هەندێک ڕێوشوێنی بنەڕەتی مافی مرۆڤ بکات، لەوانە چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ ژنان و کەمینەکانی دیکەدا.

هەروەها واین وتیشی"پێویستە ئەمەریکا و ئەندامانی دیکەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر کۆمەڵێک پەیام و پەیامی ڕوون بۆ تاڵیبان ڕێکبکەون سەبارەت بەوەی کە دەبێت حکومەتی نوێی ئەوان چی بکات."

بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتییەکە جەختیان لەوە کردەوە کە ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە نزیکەی 9.5 ملیار دۆلار لە یەدەگی حکومەتی ئەفغانستان کە لە هەژمارە بانکیەکانی ئەمەریکادا راگیراوە سڕ بکات. ئەم سەرمایانە دەبنە هێزێکی فشاری گرنگ لەکاتی دانوستان لەگەڵ تاڵیباندا.

کەمبوونەوەی متمانە بە ئەمەریکا

ڕەخنەگران بە کێڤن مێککارتی رێبەری کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانیشەوە دەڵێن پاشەکشێی نارێکخراوی بایدن دەبێتە هۆی "زیانی درێژخایەن بە متمانەی ئەمەریکا"، وەک ئەوان دەڵێن پوچەڵکردنەوەی ئەو شتانەی کە دەیانوت قوربانیی خوێن و پارەی ئەمەریکایە کە لە ماوەی 20 ساڵی شەڕ و پێکدادانی ڕابردوودا خەرجکراون.

مککارتی دەشڵێت" حوکمە خراپەکەی سەرۆک بایدن تەنها لەماوەی چەند هەفتەیەکدا بووەهۆی خراپترین دەرئەنجام لە ئەفغانستان."

پنتاگۆن دەڵێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمەریکا لەئەفغانستان لە ساڵی 2001ەوە 824.9 ملیار دۆلار تێچووە. توێژەرانی زانکۆی بڕاون کۆی تێچوونی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەفغانستان و پاکستانیان بە نزیکەیی 2.3 تریلیۆن دۆلار مەزەندە کردووە. لە شەڕەکەدا 2442 سەربازی ئەمەریکایی و 3846 بەڵێندەری ئەمەریکایی کوژراون.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوڵ، خەڵکی چاوەڕوان دەکەن بڕۆنە نێو فڕۆکە و لە ئەفغانستان دەربچن، ڕۆژی چورشەممە 18 ی هەشتی 2021
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوڵ، خەڵکی چاوەڕوان دەکەن بڕۆنە نێو فڕۆکە و لە ئەفغانستان دەربچن، ڕۆژی چورشەممە 18 ی هەشتی 2021

شیکەرەوەکان دەڵێن کشانەوەکە کاریگەری دەبێت لەسەر متمانەبەخشین بە ئەمەریکا، رێک هەروەک چۆن ڤێتنامی باشوور لە ساڵی 1975دا رووخا، بەڵام دەتوانرێت زیانەکان قەرەبوو بکرێتەوە.

دانیال فراید، یەکێک لە شارەزاکانی ئەنجومەنی ئەتڵەنتیک، کە سەنتەرێکی توێژینەوەیە سەبارەت بە پرسە جیهانییەکان لە واشنتۆن دەڵێت:"بە دڵنیاییەوە ڕوسییەکان و چینییەکان ژەمێک دەخۆن لەو ئاژاوەیەی ئەفغانستان."

لەدرێژەی پەیڤەکانیدا وتیشی "بەڵام وەکچۆن لە ڤێتنامیش داڕمانی سیاسەتی ئەمەریکا لە ئەفغانستان مانای ئەوە نییە کە پەیوەستبوون و پشتگیری ئاسایشی ئەمەریکا بۆ ناتۆ و هاوپەیمانانی ئاسیا یان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێ بەهان."

هاوپەیمانان، بە بەریتانیشەوە کە دووەم گەورەترین دابینکەری سەربازیی بوو لە ئەفغانستان، بێهیوایی خۆیان راگەیاند دەرحەق بە شێوازی مامەڵکردن لەگەڵ کشانەوەکەدا.

ئارۆن دەیڤد میلەر، ئەندامی باڵای دامەزراوەی کارینگی بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی دەڵێت:"پرسیاری ڕاستەقینە ئەوەیە کە ئایا ئەوان لەم دەرئەنجامە دەکێشنەوە کە ئێستا ئێمە بێ متمانە و ناڕێکخراو و دووڕووین و ناتوانین پابەندبین بە بەڵێنەکانمانەوە."

میللەر دەشڵێت "پێموانییە بەو شێوەیە وەربگێڕێت" میلەر پێشبینی ئەوەدەکات کە ئەزموونی ئەفغانستان بە شێوەیەکی بنەڕەتی هاوپەیمانیە سەرەکییەکانی ئەمەریکا ناگۆڕێت.

شیکەرەوەکانی دیکە جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە مێژوو حوکم لەسەر بڕیارەکەی بایدن دەدات کە ئەو بڕیارە لەکۆتاییدا دەتوانێت متمانەی ئەمەریکا بەرز بکاتەوە.

چارلس كۆپچان؛ ئەندامێکی باڵای ئەنجومەنی پەیوەندیە دەرەکییەکان، کە سەنتەرێکی توێژینەوەیە بۆ پرسەکانی سیاسەتی دەرەکی کە بنکەکایان لە نیۆرکە دەڵێت:"واشنتن لە کۆتاییدا هەستێکی وا دروستی هەبوو بۆئەوەی لەکۆتاییدا بڕیارە سەختەکە بدات."

کۆپچان وتیشی "ئەم کۆششە بۆ بنیاتنانەوەی وڵاتەکە دەرئەنجامێکی نەبوو." " کاتی ئەوە هاتووە کە کۆتایی پێ بێت سەرەڕای ئەو زیانە کورتخایەنەی کە بە متمانەی ئەمەریکاش گەیشتووە."

*جیسەسمین ئۆنی و کیدا کۆسترچی بەشداریان کردوە لەئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتەدا.

XS
SM
MD
LG