Accessibility links

تاڵیبان و ڕکابەرەکانی پێشووی کۆدەبنەوە


تەنها بە چەند رۆژێک دوای گرتنەوە دەستی دەسەڵات لە کابوڵ و راگەیاندنی کۆتایی جەنگ، تاڵیبان لە ئەفغانستان بەخێرایی وا هەنگاو دەنێت بۆ چارەسەرکردنی بەڕێوەبردنی وڵات و ئاسایش و هەروەها ئاستەنگەکانی پەیوەستن بە پرۆسەی ئاشتەوایی لەگەڵ نەیارانی پێشوو.
شاندەکانی گروپی یاخیبوان لەوانە رابەرانی تۆڕی حەقانی هاوپەیمانی کە لەلایەنئەمەریکاوە خراوەتە نێو لیستی تۆڕی تیرۆرستی جیهانیەوە رۆژی چوارشەممە سەردانی ئۆفیسەکانی کەسایەتیە باڵا سیاسییەکانیان لە پایتەختی ئەفغانستان کرد.


حامید کارزای سەرۆکی پێشوی ئەفغانستان و عەبدوڵا عەبدوڵا هاوبەشی حکومەتی هاوبەندی لە نێو ئەوانەدا بوون کە میوانداری رابەرانی تاڵیبانیان کرد و عەبدوڵا عەبدوڵا سەبارەت بە کۆبونەوەکە لە تویتێکدا گوتی ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکانیان لەبارەی ئاسایشی هاوڵاتیان لە کابوڵ و لە سەرانسەری ئەفغانستان کرد، هەروەها یەکڕیزی و هاوکاری بۆ ئایندەی وڵاتیش تاوتوێکراوە.

ناوبراو لە تویتەکەی ڕۆژی پێنجشەممەدا نوسیبوشی کە خەلیل ئەلرەحمان حەقانی کە واشنتن لە ساڵی 2011 بە تیرۆریستێکی جیهانی رایگەیاند ، پێشەوایی شاندەکەی تاڵیبانی کرد و ئاماژەی کرد بەوەی کە فازیل هادی موسلیمیار سەرۆکی ئەنجومەنی سیناتی ئەفغانی ئەویش و کەسانی دیکەش ئامادەی کۆبونەوەکە بوون .

وەک هەوڵێکی ئاشکارا بۆ تیشک خستنە سەر گرنگی سیستمێکی گشتگیری بەڕێوەبردن ، عەبدوڵا عەبدوڵا دووپاتیکردەوە کە مێژوو ئەوە دەردەخات کە لە نەبوونی دادی کۆمەڵایەتیدا ، دابینکردنی ئاسایش و پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی کارێکی مەحاڵە.

راپۆرتی لێرەو لەوێ لە گۆڕیدابوون کە چەکدارانی تاڵیبان بە توندی سەرکوتی ناڕەزاییەکانیان کرد و دەگوترێت بەلای کەم 3 کەس لە جەلال ئاباد رۆژی چوارشەممە کوژران.

تۆرەک فەرهادی راوێژکاری پێشووی سەرۆکایەتی ئەفغانستان و شیکار بە دەنگی ئەمەریکای گوت "هەوڵی راوێژکردنی تاڵیبان لەگەڵ رابەرانی سیاسی نیشانەیەکی روونە و ئەوە دەردەخات کە تاڵیبان هەستدەکات ئەفغانستان پێویستی بە بەڕێوەبردنێكی گشتگیرە" .

فەرهادی گوتیشی راوێژکردنی تاڵیبان لەگەڵ خانمانیش و تیکنۆکراتان و کارداران پێویستە بۆ پتەوکردنی ئابوری ئەفغانستان و وەبەرهێنان و هەروەها بۆ دەرفەتەکانی کار.

تاڵیبان ئێستا لە ژێر فشارێکی زۆری ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیدایە دوای ئەوەیبە زەبری هێز وڵاتی ئەفغانستانی وێرانبوو بە شەڕی کۆنترۆلکرد ئەمەش وێرای بەڵێنە ئاشکاراکانی کە ئەو کارە نەکات.

وتەبێژی باڵای تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید لە رێێی تویتەوە دووپاتیکردەوە و نوسیبووی کە گروپی ئیسلامی تاڵیبان سوورە لەسەر پاراستنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی و بازرگانی لەگەڵ هەموو وڵاتاندا.

XS
SM
MD
LG