Accessibility links

پاش سەدەیەک، شارێکی ئەمەریکا یادی کوشتنکاریەکی نەژادی دەکاتەوە


نووسینی: Ken Bredemeier

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی سێشەممە بەرەو شاری تۆڵسای ویلایەتی ئۆکلاهۆما دەڕوات بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی سەد ساڵەی کوشتنکاری نەژادی تۆڵسا، کە لە ساڵی 1921 ڕووی‌دا کاتێک کۆمەڵێک سپی پـێست هێرشیان کردە سەر ناوچەی گرین‌وودی شارەکە و وێرانکاریـیەکی ترسناکیان ئەنجام دا و بەهۆیەوە 300 کەس کوژران و 10 هەزار کەسیش بێ‌ماڵ‌وحاڵبوون.

سەرۆک جۆو بایدن سەردانی سەنتەری کەلتوری گرین‌وود دەکات و لەوێ بەبۆنەی سەد ساڵەی ئەو کوشتنکاریـیە وتارێک پـێشکەش دەکات.

هەتا ئەمڕۆش ئەو ڕووداوە ئەڵقەیەکە لە زنجیرەی توندوتیژی نەژادی لە مێژووی وڵاتەکە کە زۆر لە ئەمەریکایـیەکان ئەوەندە لەبارەیەوە نازانن، تەنانەت لە کاتی ئەوەی وڵاتەکە لە ململانێدایە لەگەڵ ڕەوشی ئەمڕۆی هەڵسەنگاندنی نەژادی بۆ بەرەو ڕووبوونەوەی تومەتەکانی پۆلیس بە خەراپی ڕەفتارکردن لەگەڵ کەمینەکان، نایەکسانی ئابوری نەژادی و مشتومڕی بەردەوام سەبارەت بە مەرجەکانی دەنگدان کە بە نوێی خراونەتەگەڕ و ڕەخنەگران دەڵێن ئامانج لێیان کەمکردنەوەی بەشداریکردنی دەنگدەرانی ڕەش و ئیسپانییەکانە بۆ سنووردارکردنی هەژمونیان.

پێدەچێت تەنیا 3 کەس مابن لەدەربازبووان و هەموویان سەدساڵین، لە وێرانکارییەکانی کۆمەڵگا گەشەکەی تۆڵسا ناسراو بە (بلاک واڵ ستریت). پەلامارە نەژادییەکە ڕوویدا چوار دەیە بەر لە بزوتنەوەی مافەکانی مەدەنی کە زۆر جاران توندوتیژی لەخۆدەگرت لە 1960کان کەوا مافی دەنگدانی زامنکرد بۆ ڕەشە ئەمەریکاییەکان تەنانەت لەگەڵ بەردەوامبوونی مشتومڕی ئێستا لەسەر دەستگەیشتن بە دەنگدان.

لەگەڵ گەیشتنی سەرۆک بایدن بۆ ناو شاری 400،000 کەسی لە باشوری ڕۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ یادکردنەوەی کارەساتەکەی 31ی مانگی پێنج – 1ی مانگی شەش ، مۆزەخانەیەکی نوێی دەکرێتەوە بۆ تۆمارکردنی ئەوەی ڕوویداوە. بەڵام پرسیار ماون سەبارەت بەوەی کە ئایا قەرەبوو بکرێن – بڕی قەرەبووەکە چەند بێت – بۆ دەربازبووان ونەوەکانیانە و چۆنێتی گەڕان لە گۆڕەکانی گومانلێکراوە نیشان نەکراوەکاندا بۆ ئەوانەی لە قڕکردنەکە کوژران.

یەک لە دەربازبووەکان ڤیولا فلاچەری تەمەن 107 لە بەردەم پانێکی کۆنگریسدا دەرکەوت لە یەکەم گەشتی بۆ واشنتن بۆ پێشکەشکردنی باسی قەرەبووەکە لە میانەی کۆڵێک لە بیرەوەریەکانی لە ئەنجامی پەلامارەکە بۆ سەر گەڕەکەکەی کە ئەو کات کچێکی 7 ساڵان بوو.

وتی" لە 31ی مانگی پێنج، ساڵی 21، من چوومە ناو جێگام لە ماڵی خێزانەکەم لە گرین وود" ئەو گەڕەکەی کە لەو شەوەدا من تێدا خەوم لێکەوت، گەڕکێکی دەوڵەمەند بوو، نەک تەنیا لە بواری سەروەت و سامانەوە، بەڵکو لە کەلتور و کەلەپوریشدا. خێزانەکەم ماڵێکی جوانیان هەبوو. هاوسێی زۆر باشمان هەبوو. من هاوڕێم هەبوون یاریـیان لەگەڵدا بکەم. هەستم بە سەلامەتی دەکرد. من هەموو ئەو شتانەم هەبوو کە منداڵێک پێویستی پێی بێت. من پاشەڕۆژێکی گەشم هەبوو.

فلاچەر گوتی 'لەناو چەند کاتژمێرێکی کەمدا، هەموو ئەوانە لەناوچوون"

ئەوەی وەبیردێتەوە و گوتی" شەوی قڕکردنەکە، خێزانەکەم منیان بەخەبەر هێنا'' گوتی " باوک و دایکم و پێنج لە براکانم لەوێ بوون. پێیان وتم پێویستە ئەو جێگایە جێبهێڵین و ئەوە هەموو شتێک بوو. من هەگیز توندوتیژی ئاژاوەگێڕانی سپی پێستەکان لەبیر ناکەم کاتێک ماڵەکەمان جێهێشت. من هێشتاش دەبینم پیاوانی ڕەش پێست تەقەیان لێ دەکرێت. من هێشتاش بۆنی دوکەڵ دەکەم و ئاگر دەبینم کۆمپانیا و بازرگانی ڕەشەکان دەسووتێن. من هێشتاش گوێم لە دەنگی فڕۆکەکانە بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەفڕن. گوێم لە قیژە و هاوارە. "

فلاچەر وبراکەی هیوز "مامی ڕید" ڤان ئیلیس کەوا تەمەنی 100 ساڵە، هەروەها دەربازوبوی سێیەم لیسی بەننینگفیلد ڕاندەڵ، 106 سکاڵاکارانی سەرەکین لە سکالای قەرەبوکردنەوە کە ساڵی ڕابردوو دژی شاری تۆڵسا و ناوچەی تۆڵسا ویلایەتی ئۆکلاهۆما و ژووری بازرگانی تۆڵسا تۆمارکراوە. گوتیان تاوانباران بەرپرسیارن لەوەی ڕوویدا لە کاتی قڕکردنەکە.

ڤیولا فلاچەر بە پانێڵەکەی کۆنگریسی گوت " هەموو ڕۆژێک لە ناو ئەو کوشتنکارییەدا ژیاوم" گوتی" لەوانەیە وڵاتەکەمان ئەم مێژووەی لەبیربچێت، بەڵام من ناتوانم لەبیری بکەم. لەبیری ناکەم. هەروەها دەربازبووانی تریش لەبیری ناکەن، و نەوەکانیشمان ئەوە ناکەن."

سەد ساڵ لەمەوبەر گرینوود – گەرەکە خەڵک پـێست ڕەشەکەی تۆڵسا بەو ناوچەیەشەوە کە ناسراوە بە بلاک وواڵ ستریت – بە تەواوەتی سووتا و هەروەها بنکەی پـۆلیسی تۆڵسا کە هەموو سپی پێستبوون ڕاستەوخۆ بەشداری پەلامارەکەیان کرد، لەبری گرۆپی سپی و دابینکردنی چەک بۆیان. قڕکردنەکە بەرپابوو بە هۆکاری تومەتی ئەوەی پیاوێکی ڕەش پـێستی 19 ساڵان دەستدرێژی کردۆتە سەر کچێکی سپی 17 ساڵان لە ناو بەرزکەرەوەی باڵاخانەیەکدا.

ژمارەیەکی زۆر لە راپۆرتەکانی ئەو کاتە باسیان لەوە کرد پۆلیسی سپی نەژاد بە باجەوە ئاگریان تێ بەردەدا و تەقەیان لە ڕەش پێستەکان دەکرد وەک بەشێک لە داگیرکردنی گرینوود.

بەڵام توندوتیژییەکەی 1921 بە شێوەیەکی گشتی بۆ دەیان ساڵ پشتگوێ خرا ئەگەر هەر لەبیرنەکرابێت. پاشان سەرۆکی پۆلیسی تۆڵسا چاک جۆردن لە بەردەم گرینوود ڕاوەستا لە ساڵی 2013 داوای لێبوردنی کرد سەبارەت بە ڕۆڵی بنکەی پـۆلیسەکە.

جۆردن گوتی " من ناتوانم داوای لێبوردن بکەم بۆ کردارەکان و هیچ نەکردن یاخود شەرمەزارییەکانی ئەو تاکە پۆلیسانە و سەرکردەکانیان" گوتی " بەڵام وەک سەرۆکی ئەمڕۆتان ، من دەتوانم داوای لێبوردن بکەم بۆ بنکەی پـۆلیسەکەمان. من هەست بە شەرمەزاری وغەمباری دەکەم کەوا بنکەی پـۆلیس تۆڵسا وڵاتیانی نەپاراست لە دەمی ڕۆژانی تراژیدی لە ساڵی 1921."

لەگەڵ ئەوەشدا، زیندووکردنەوەی یاداوەری ڕووداوەکانی 100 ساڵ لەمەوەبەر کەوتە ناو جیاوازییەکانی ساڵی 2021.

کۆمیسیۆنی قڕکردنی نەژادی سەدساڵەی تۆڵسا لە پڕێکا ئاهەنگی موزیکی بەناوی “Remember and Rise” هەڵوەشاندەوە "بەهۆی بارودۆخێکی چاوەڕوان نەکراوەوە" بڕیاربوو گۆرانیبێژ جان لەجند گۆرانی بڵێت و هەروەها وتارێکی سەرەکی لەلایەن داکۆکیکارێکی مافەکانی دەنگدان ئیستەیسی ئەبراهمەوە پێشکەش بکرێت.

فەرمانداری ئۆکلاهۆما کەڤین ستیت لە کۆمسیۆنی سەدساڵە دەرکرا پاش ئەوەی واژوی قانونێکی کرد کە ڕێگا لە مامۆستایانی خوێندنگا گشتییەکان دەگرێت لە وتنەوەی وانە سەبارەت بە "تیوری ڕەخنەی نەژادی" کە باسی مێژووی کۆیلەیەتی سەدەی 17مین دەکات کە سەدەیەک دواتری بووە ویلایەتە یەکگرتووەکان.

مۆزەخانەی نوێی گرینوود رایسینگ بۆ زیندوو ڕاگرتنی یادی کوستنکارییەکەی ساڵی 1921 لە ئەم هەفتەیەدا دەکرێتەوە، بەڵام هەندێک لە تۆڵسا سەرکۆنەی کۆمیسیۆنەکە دەکەن و لەبری ئەوە تیشک دەخەنە سەر دەربازبووانی پەلامارەکە و نەوەکانیان. هەرکە بایدن سەردانی دەکات، شارەکە دەستدەکاتەوە بە هەڵکەندنی گۆڕێکی بە کۆمەڵی کە باوەڕدەکرێت قوربانیانی قڕکردنەکە لەوێ ناژرابن.

ببینە: بایدن سەردانی تۆڵسا دەکات

سەرۆک بایدن بەشداری لە یادی 100 ساڵەی کۆمەڵکوژی تۆڵسا ئۆکلاهۆما دەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:20 0:00

ماوەی قەرەبووکردنەوەکە هەرکارێکی ئەوپەڕی گرنگە بۆ یادکردنەوەی کوشتنکارییەکە. ئەندامی سیناتی ویلایەتی ئۆکڵاهۆما کەڤین ماسیوو کەوا سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنە سەد ساڵییەکە دەکات هەفتەی ڕابردوو بە پەیامنێرانی گوت پارێزەرانی دەربازبووەکان سەرەتا داوای 100،000 دۆلاریی کرد بۆ هەر یەکێک و 2 ملیۆن دۆلاریش بۆ سندوقی قەرەبوکردنەوە، کە کۆمیسیۆنەکە پێی رازیبوو. بەڵام پاشگەزبۆوە و گوتی دواتری داوای یەک ملیۆنی کرد بۆ هەریەک لەدەربازبووان و50 ملیۆنیش بۆ سندوقەکە، هەرچەندە پارێزەرانی دەربازبووان دژی ئیدعاکانن.

پارێزەرەکان گوتیان" هیچ داواکارییەک نییە جێگای دانوساندن نەبێت لەسەر 50 ملیۆن دۆلار" گوتیان " مەسەلەکانی کە قابیل بە دانوساندن نین ئەوانەن کەوا سندوقەکە یارمەتییەکی دارایی ڕاستەوخۆ دابین دەکات بۆ دەربازبووان و نەوەکانیان هەوەها سندوقەکە لەلایەن نەوەکان و ئەندامانی کۆمەڵگای باکوری تۆڵساوە بەرێوەدەبرێت و سندوقەکە لە بانکێکی ڕەش دادندرێت.

شارەوانی تۆڵسا جی تی بەینۆم گوتی شارەکە لەگەڵ کاربەدەستانی ئۆکڵاهۆما و فیدڕاڵی کاردەکەن بۆ دڵنیاکردنی ئەوەی "کەسانی کەوا دەیانەوێت بەشداری بکەن لە چالاکییەکان و پرسەی ئەم بۆنەیە کە خراپترین بۆنەیە لە مێژووی شارەکەماندا، هەست بە ئاسوودەیی بکەن بە ئەنجامدانی ئەو کارە لە شوێنە گشتییەکاندا لەگەڵ کۆمەڵە جیاکانی کە دێنە ناو شارۆچکەکەوە."

بینۆم کەوا گەڕانی دەستپێکردەوە بە دوای گۆڕەبەکۆمەڵەکان لە قڕکردنەکە گوتی"ئەمە حاڵەتێکی کلاسیکی ئومێد و هیوایە بۆ باشتر و ئامادەبوون بۆ ئەنجامێکی خراپ."

XS
SM
MD
LG