Accessibility links

درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە واشنتن


سەرۆکی شارەوانی واشنتن موڕیل باوزەر
سەرۆکی شارەوانی واشنتن موڕیل باوزەر

سەرۆکی شارەوانی واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا موڕیل باوزەر بەهۆی بەردەوامبوونی توندوتیژیی خۆپیشاندانەکانەوە کاتی قەدەغەکردنی هاتوچۆی لە واشنتن درێژکردەوە.

باوزەر ئەوەشی خستەڕوو ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر 19:00 بە کاتی ناوخۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆ دەست پێدەکاتەوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی شارەوانی واشنتن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " تاوانی کوشتنی جۆرج فلۆید هەموو ئەمەریکییەک توڕە دەکات. بەڵام شکاندنی پەنجەرە و ئاگرکردنەوە و کردەوە تێکدەرەکان ئەو هەوڵانە لەناودەبات کە دەدرێن بۆ چاککردنی ئەو سیستمە خراپەی بەم ڕۆژەی گەیاندووین."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG