سێنتکۆم: 130 ڕۆژە گەمارۆی ئەمەریکا بەرامبەر ئێران بەردەوامە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند ئەمڕۆ 130ـمین ڕۆژی گەمارۆی ئەمەریکایە دژ بە ئێران و هێزەکانی ئەمەریکا بەردەوەامن لە جێبەجێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە.

سێنتکۆم لە راگەیاندنێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس، وتی ئەندامانی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا بە " وردبینی و ئیرادە و بە شێوەیەکی پشەیی" بەردەوامن لە جێبەجێکردنی گەمارۆکەو ئەو هەنگاوانە ڕێگری لە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات بە بڕی ملیاران دۆلار نەوت هەناردەبکەن.

ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدا هاتووە کە ئیدارەی سەرۆک ترامپ جەخت لەسەر بەردەوامبوونی فشارە ئابووری و سەربازییەکانی دەکات و دەڵێت ئەو هەنگاوانە بوونەتە هۆی سنووردارکردنی دەستگەیشتنی تاران بە سەرچاوەی دارایی.

سەرۆکی ئەمەریکا، ڕۆژی هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، پاش گەشتەکەی بۆ فیلیپین و چین و کۆبوونەوە سێقۆڵییەکەی لەگەڵ سەرۆکانی چین و ڕووسیا ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە بە ڕژدی دانوستان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە ناکات، "ئێمە دەمانەوێت ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە بکەین، نەک ڕێککەوتنێکی ساختە."

هەڵوێستی کۆشکی سپی: سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ئاماژەی بە ئەگەری ڕاگرتنی هێرشە سەربازییەکان تا سەرەتای ساڵی نوێ داوە، بەڵام جەختی لە مانەوەی هێزەکانیان لە ئامادەباشیی تەواودا کردووەتەوە.

دۆسیەی ئەتۆمی: وڵاتانی '' چوارینە '' ئەمەریکا، بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا داوای دەستپێکردنەوەی پشکنینە ئەتۆمییەکان دەکەن، بەڵام تاران بە پاساوی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ڕەتی دەکاتەوە.

XS
SM
MD
LG