Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئەگەر ناوم لەسەر لیستی هەڵبژاردندا بووبایە بە سەرکەوتنێکی گەورەوە دەمانبردەوە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕایگەیاند کە ئەگەر خۆی لەم هەڵبژاردنەی ناوەڕاستی خولی سەرۆکایەتیدا کاندید بووبایە، ئەوا حزبی کۆماری بە سەرکەوتنێکی گەورەوە دەیبردەوە.

ترامپ درەنگانێکی سێشەممە بە کاتی واشنتن لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیال نووسیویەتی، "من لەسەر لیستی هەڵبژاردن نەبووم، ئەگەر لەو لیستەدا بوومایە، بە سەرکەوتنێکی زۆر گەورە دەمانبردەوە! سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم بابەتە."

لێدوانەکەی ترامپ لە کاتێکدایە ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی سەرۆکایەتی ئاماژە بە سەرکەوتنی دیموکراتەکان لە ژمارەیەک کێبڕکێی گرنگدا دەکەن.

پێش هەڵبژاردنەکە، کۆمارییەکان کۆنترۆڵی هەردوو ئەنجومەنی کۆنگرێسیان لەدەستدا بوو. بەڵام ژماردنی دەنگەکان بەردەوامە و هێشتا کۆنترۆڵی کۆتایی ئەنجومەنی سینات و ئەنجومەنی نوێنەران یەکلا نەبووەتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG