سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ڕەخنەی توندی لە سەرۆکی ئۆکراینا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی گرت و وتی دانوستاندن لەگەڵ ئەو ئەستەم ترە لە دانوستاندن لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین.
سەرۆک ترامپ ئێوارەی پێنجشەممە لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی نیوزماکسی ئەمەریکایی ڕەخنەی لە بڕیاری ئۆکراینا بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر پاڵاوگەکانی نەوتی ڕووسیا گرت، لە کاتێکدا هەوڵەکانی ئیدارەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بەردەوامن.
ترامپ وتی، "زێلێنسکی کەسێکی باش نییە بۆ ئەوەی ئێمە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین."
ترامپ لەبارەی سەرۆکی ئۆکراینا وتیشی، "ئەو نایەوێت ڕێککەوتن بکات. دەڵێت دەیەوێت ڕێک بکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا نایەوێت. نەخێر، من زۆر لە هەوادارانی زێلێنسکی نیم."
ئۆکراینا ڕۆژی پێنجشەممە هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی نەوتی ڕووسیا دەستپێکردەوە و بەوەش کۆتایی بە ماوەیەکی کورتی ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر دامازراوەکانی وزە هێنا.
هێرشەکان دوای ئەوە هاتن کە زێلێنسکی مۆسکۆی بەوە تۆمەتبار کرد کە سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن ترامپەوە، بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی وزەی ئۆکراینا.