Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: فشاری ئابووری پشتیوانیی ئێرانی بۆ حزبوڵا سنووردار کردووە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت هەوڵەکانی واشنتن تۆڕە داراییەکانی ئێرانی لاواز کردووە و توانای بۆ پشتیوانیکردنی حزبوڵای کەم کردووەتەوە، لە هەمانکاتدا ئەمەریکا پاڵپشتی چەکداماڵینی حزبوڵا و بونیادنانەوەی باشووری لوبنان دەکات.

تۆمی پیگت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ زس ئز بەیروت، وتی ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووری بوەتە هۆی نەهێشتی سەرچاوە داراییەکانی ڕژێمی ئێران و ڕێگەکانی پشتیوانی دارایی بۆ حزبوڵا سنووردار کردووە.

پیگت جەختی لەوە کردەوە کە چەکداماڵینی حزبوڵا پێویستییەکی سەرەکییە بۆ بونیادنانەوەی باشووری لوبنان. هەروەها داوای لە حزبوڵا کرد ڕێگە بدات حکومەتی لوبنان ڕۆڵی سەرەکی لە پرۆسەی بونیادنانەوەدا بگێڕێت.

هەروەها وتی "ڕێگە هەیە بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری، لە ڕێگەی 'چوارچێوەی هاوکاریی سێلایەنەوە'
دەبێت" کە لەکۆتایی مانگی شەشدا لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان و ئەمەریکا واژۆکرا.

وتەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کاتێکدایە کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە چەند مانگی ڕابردوودا هەنگاوەکانی بۆ لێدانی تۆڕە داراییەکانی حزبوڵا زیادکردووە.

وەزارەتی گەنجینە لە مانگی پێنجدا، سزای بەسەر نۆ کەسدا لە لوبنان سەپاند بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە حزبوڵا. و لە مانگی شەشدا سزای بەسەر ژمارەیەک بەرپرسی لوبنانی و بازرگاندا سەپاند کە پەیوەندییان بە حزبوڵاوە هەبوو. لە مانگی هەشتدا، سزای بەسەر تۆڕێکدا سەپاند کە تۆمەتبارکرابوون بە گواستنەوەی پارە لە ئێرانەوە بۆ حزبوڵا.

بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن ئەم هەنگاوانە بەشێکن لە ستراتیژی واشنتن بۆ لاوازکردنی توانای دارایی و سیاسیی حزبوڵا و پاڵپشتی لە دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی لوبنان و سەروەریی ئەو وڵاتە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG