Accessibility links

ئیسرائیل و لوبنان بە نێوەندگیری ئەمەریکا ڕێککەوتن

ئیسرائیل و لوبنان و ئەمەریکا ڕۆژی هەنی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکیان ڕاگەیاند بۆ دانانی نەخشەڕێگایەک سەبارەت بە کۆتاییهێنان بەو جەنگ و ململانێیەی چەند ساڵێکە باشووری لوبنانی گرتوەتەوە.

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە، لە مەراسیمی واژۆکردنی ڕێکەوتننامەکەدا وتی، "ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی."

روبیۆ دەستخۆشی لە تیمی وەزارەتی دەرەوە کرد بۆ کارکردنی بەردەوامیان بۆ ڕێککەوتنەکە و وتی "ئەمە یەکەم هەنگاوە. هەنگاوی یەکەمیش هەندێک جار هەنگاوە هەرە گورسەکەیە بەڵام گرنگە."

وەزیری دەرەوە ئاماژەی دا بە ئاستەنگەکانی داهاتوو لە ڕێگەی ڕێککەوتنەکە بەڵام جەختی کردەوە لەوەی دەبێت جێبەجێ ببێت بۆ داهاتووی "ئاشتی و خۆشگوزەرانی" هاووڵاتیانی هەردوو وڵات.

هێشتا ووردەکاری زیاتر لەسەر ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەکە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام دوای چەند خولێکی گفتوگۆی چڕ دێت بەسەرپەرشتی ئەمەریکا.

هێزەکانی ئیسرائیل ماوەی چەندین مانگە ئۆپراسیۆنی سەربازی بەرفراوان لەباشووری لوبنان ئەنجام دەدەن بۆ رێگریکردن لە هێرشەکانی حزبوڵا و لەناوبردنی بنکەو بارەگاکانی.

This item is part of
XS
SM
MD
LG