لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمەکانی 250 ساڵەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، فێستیڤاڵی نیشتمانی کتێب لە هۆڵی واڵتەر ئێدوارد واشنتن لەپایتەختی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت، ئەم چالاکییە کولتوورییە نووسەران و بڵاوکەرەوە و ئارەزومەندانی کتێب و ئەدەب کۆدەکاتەوە و بەشێک دەبێت لە بەرنامە کولتوورییەکانی پەیوەست بەم بۆنە مێژووییە.
ئەمساڵ فیستیڤاڵەکە کە لە لایەن کتێبخانەی کۆنگرێسەوە ڕێکخراوە، یەکێکە لەو چالاکییە دەگمەنانەی کە چەندین نووسەری بەناوبانگی ئەمەریکایی لە کاتی پیشانگاکەدا، سیمینار پێشکەش دەکەن.
خوازیاران دەبێت لە ماڵپەڕی تایبەت بە بۆنەکە خۆیان تۆمار بکەن و بلیتی خۆڕایی بۆ ئامادەبووان دابین کراوە.
دەرگای چوونەژوورەوە لە ڕۆژی شەممە، 22ی مانگی هەشت، ، کاتژمێر 8:30ی بەیانی بە کاتی واشنتنی پایتەخت دەکرێتەوە.
ئەو کەسانەی ناتوانن ئامادە بن، دەتوانن بە شێوەی ڕاستەوخۆ و لە ماڵپەڕی سەرەکیی فیستیڤاڵەکە بینەری بن.