ئەمەریکا 250هەمین ساڵوەگەڕی تێپەڕاند و هاووڵاتییانی ئەمەریکا لە سەرانسەری جیهان ڕێزیان لەم بۆنەیە گرت. کۆڕبەندی ئەمەریکا لە بڕۆکسل بۆنەیەکی بۆ ڕۆژی سەربەخۆیی وڵاتەکە ئامادەکرد و لەهەمان کاتدا 105هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆڕبەندەکەش بوو.
بەشێک لە ڕۆشنبیرانی شاری سلێمانی ڕای خۆیان لەسەر یادی 250 ساڵەی ئازادی ئەمەریکا دەردەبڕن
لە ئاهەنگێکی یادی 250ساڵەی سەربەخۆیی ئەمەریکا لە واشنتنی پایتەخت، دەیڤد رۆبینسن کە دانیشتوی ویلایەتی واشنتنە لە رۆژئاوای ئەمەریکا، سوپاسگوزاری بۆ هەموو ئەوانە دەردەبڕێت گیانیان کردووەتە قوربانی لەپێناو ئازادی ئەمەریکادا و جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگی پاراستنی ئازادییەکان و گواستنەوەی ئەم بەرپرسیارێتییە
ئەمڕۆ گەورەترین ئاهەنگ و نمایشەکان لە واشنتنی پایتەخت بە بۆنەی 250 ساڵەی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئەمەریکا بەڕێوەدەچن و دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بەشداری تێدا دەکات.
لە ئاهەنگێکی یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمەریکا لە واشنتونی بایتەخت، پۆڵ وەیڵین کە هەشت ساڵ خزمەتی سەربازی کردووە، شانازی بە مێژووی خزمەتی بنەماڵەکەی دەکات و یادی ئەو سەربازانە دەکاتەوە کە گیانی خۆیان کردووە کردوەتە قوربانی،
لە کاتێکدا ئەمەریکا یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی خۆی دەکاتەوە، کوردانی دانیشتووی ئەمەریکا کە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە هاتوون، باسی کارەکانیان و کۆچبەری و هۆکارەکانی هاتنی بۆ ئەمەریکا دەکەن.
لە بەرواری چواری حەوتی 1826 لە یادی پەنجا ساڵەی سەربەخۆیی ئەمەریکادا دوو سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە هەمان ڕۆژ گیانیان لەدەستداوە
لە ڕۆژی یادی سەربەخۆیی ئەمەریکا ئەمڕۆ شەممە بە سەرکەتوویی پرۆسەی بە هاووڵاتی بوون بۆ 150 کەس لە بەردەم ماڵەکەی جۆرج واشنتن بەڕێوەچوو. ساڵانە لەم رۆژەداو لەبەردەم ماڵەکەیدا ئەم مەڕاسیمە سازدەکرێت بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی سەربەخۆیی ئەمەریکا و خەباتی جۆرج واشنتن لە بەدەستهێاننی سەربەخۆیی و ئازادی.
مێژووی ئاڵای ئەمەریکا دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژانی سەرەتای دامەزراندنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڕەنگدانەوەی گەشەی ئەو وڵاتەیە لە ماوەی 250 ساڵی ڕابردوودا.
یەکێک لە دیارترین نموونەکانی ئەم وڵاتە بریتییە لە مێژووی پڕ دەستکەوت لە بواری زانست و داهێنان. گەشتی بۆشایی ئاسمان هەمیشە سەرنج و خەیاڵی خەڵکی جیهانی بەرەو خۆی ڕاکێشاوە بەڵام یەکێکە لە ئاڵۆزترین بوارەکانی ئەندازیاری و داهێنان.
ئەمساڵ ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکا هاوکاتە لەگەڵ یارییەکانی تۆپی پێی مۆندیال لە ئەمەریکا. دەنگی ئەمەریکا لە ویلایەتی نیوجرسی بۆچوونی هاووڵاتیانی لەسەر ئەمە وەرگرت.
زیاتر نیشـان بده