Accessibility links

ڤانس: دانوستان لەگەڵ ئێران سەختە

جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە بارەی دانوستانەکان لەگەڵ سەرکردەکانی ئێران گوتی دانوستان لەگەڵیان "زۆر قورسە" و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان هەردوو وڵات کاتی دەوێت.

ڤانس ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند کە گەلی ئەمەریکا لە ڕاگرتنی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئەمەریکا و ئێران ناڕازین.

ڤانس جەختی لەوە کردەوە کە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ئێران قورسە، چونکە هەندێک کەس لەو وڵاتە ئاشتییان دەوێت، بەڵام هەندێک "ڕادیکالی ئایینی"ش هەن کە دەیانەوێت درێژە بە شەڕەکە بدەن.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئێران و عومان لە دانوستاندان بۆ ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێران. بەپێی ئەو پلانە ئێران ڕێگە بە کەشتیەکان دەدات بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێک بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز نزیکە، بەڵام بەرپرسانی ئەمەریکا پێداگرن لەسەر ئەوەی هەرگیز ڕێگە بە ئێران نادەن کۆنترۆڵی ئەو ڕێگایە بازرگانییە بکات.

This item is part of
XS
SM
MD
LG