Accessibility links

وەزارەتی جەنگ ناسنامەی ئەو سەربازەی ئاشکرا کرد کە لە هەولێر گیانی لەدەست دا

لۆگۆی وەزارەتی جەنگ
لۆگۆی وەزارەتی جەنگ

ڕۆژی سێشەممە وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا ڕاگەیاندنێکی سەبارەت بە گیانلەدەستدانی سەربازێکی سوپای ئەمەریکا لە هەولێر بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی جەنگ، مایکڵ ئیمانوێڵ سوینتن، تەمەن 30 ساڵ و خەڵکی فەیاتڤیڵ لە کارۆلینای باکوور، لە ڕۆژی 19ـی مانگی حەوتدا لە هەولێر لە کاتی پوچەڵکردنەوەی درۆنێکی ئێرانیدا کوژراوە.

ڕووداوەکە لە بنکەی ئاسمانی هەولێر بووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی جەنگ، مایکڵ سوینتن سەرپەل بووە لە کەتیبەی دووەمی تۆپخانەی بەرگریی ئاسمانی 55، بەشی لیوای تۆپخانەی بەرگری ئاسمانی 108، فۆرت براگ، لە کارۆلینای باکوور.

ئەم ڕووداوە هاوکاتە لەگەڵ کوژرانی دوو سەربازی دیکەی ئەمەریکا بەهۆی بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئوردن.

هەروەها شان پارنێل وتەبێژی پنتاگۆن دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند لە 7ـی ئەم مانگەوە، واتە لە ماوەی دوو هەفتەدا، نزیکەی 100 سەربازی ئەمەریکایی هەریەکەیان بە ئاستی جیاواز برینداربوون، بەڵام لەسەدا 96یان ئامادەن بگەڕێنەوە مەیدانەکە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG