Accessibility links

وتەبێژی پنتاگۆن: نزیکەی 100 سەربازی ئەمەریکا لە هێرشەکانی ئێران بریندار بوون

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند نزیکەی 100 سەرباز لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە بریندار بوون.

شان پارنێل وتەبێژی پنتاگۆن لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی لە 7ی مانگی حەوتەوە، واتە لە دوو هەفتە لەمەوبەرەوە نزیکەی 100 سەربازی ئەمەریکایی هەریەکەیان بە ئاستی جیاواز برینداربوون، بەڵام لەسەدا 96یان ئامادەن بگەڕێنەوە مەیدانەکە.

ئەو "زۆرینەی ڕەها"ی ئەم برینانەی بە "زەبرێکی بچووکی سەر" ناودێر کردووە.

لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی ئێران بە هەڵدانی مووشەک بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە وڵاتانی عەرەبی لە ناوچەکە، وەڵامی هێرشەکانی ئەمەریکای داوەتەوە. ئەم هێرشانە دوای ئەوە دەستیان پێکرد کە ئێران هێرشی کردە سەر کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز.

This item is part of
XS
SM
MD
LG