Accessibility links

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمەریکا دەڵێت بە هۆی شەڕی ئێرانەوە فرۆشتنی چەک بە تایوان ڕادەگیرێت

بەڕێوبەری هێزی دەریایی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی ئەمەریکا فرۆشتنی چەک بە بەهای 14 ملیار دۆلار بە تایوان ڕادەگرێت، ئەویش بەهۆی شەڕی ئێرانەوە.

هەنگ ساوۆ، بەڕێوبەری کاتی هێزی دەریایی ئەمەریکا، لە دانیشتنێکی ئەنجوومەنی سیناتدا ڕایگەیاند، "لە ئێستادا ئەم فرۆشە دەوەستێنین هەتا دڵنیا ببینەوە لەوەی تەقەمەنی پێویستمان لەبەردەستە بۆ ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی—کە تەقەمەنی زۆرمان هەیە."

هەنگ ساوۆ لە لێدوانەکەیدا ڕۆژی پێنجشەممە بە سیناتی گووت ئیدارەی سەرۆک ترامپ بەردەوامی دەدات بە فرۆشتنی چەک "ئەو کاتەی پێویست بکات."

وتەبێژێکی سەرۆکایەتی تایوان ڕۆژی هەینی بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند وڵاتەکەی سەبارەت بەمە هیچ زانیارییەکی نەگەیشتووەتە دەست.

لە کاتی سەردانە فەرمییەکەی سەرۆک دۆناڵد ترامپ بۆ چین، حکومەتی چین لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند پرسی تایوان گرنگترین بابەتە لە پەیوەندی نێوان چین و ئەمەریکادا. ترامپ دوای سەردانەکە ڕایگەیاند هێشتا هیچ بڕیارێکی دەربارەی ناردنی چەک بۆ تایوان نەداوە، بەڵام "بەم زووانە" سەیری ئەم پرسە دەکات.

This item is part of
XS
SM
MD
LG