Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئێران دۆڕاوە و دەبێت بە دروستی وەڵامی هەموو داواکارییەکانی ئەمەریکا بداتەوە

سەرۆک دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند ئەمەریکا لەگەڵ ئێران ئێستا لە لێواری گەیشتن بە ڕێککەوتن یاخود دەستپێکردنەوەی هێرشەکاندایە و هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی خێرا و وێرانکەری کرد ئەگەر ڕژێم "هەموو وەڵامەکان بە دروستی نەداتەوە."

سەرۆکی ئەمەریکا لە بنکەی سەربازی هاوبەشی ئاندروس وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

دەربارەی ئەگەری ڕێککەوتن یان دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران گوتی، "باوەڕ بکەن، ڕێک لە لێوارەکەداین. ئەگەر وەڵامە دروستەکانمان پێ نەگات، [شەڕ] بە زوویی ڕوودەدات. ئێمە ئامادەین [بۆ دەستپێکردنەوە ئۆپەراسیۆنەکان]. دەبێت وەڵامە دروستەکان وەربگرین. دەبێت وەڵامەکان بە تەواوی و سەدا سەد وەڵامی باش بن."

ترامپ ڕایگەیاند گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەبێتە هۆی پاراستنی "بڕێکی زۆر لە وزە و ژیان."

بەڵام هەڕەشەی کرد لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن، ئەوا ئاڵۆزییەکان "زۆر خێرا دەبن و چەند ڕۆژێکی کەم دەخایەنن."

سەرۆکی ئەمەریکا جەختی کردەوە لەوەی بەهۆی هێرشەکانی ئەمەریکاوە ئێران بووەتە "وڵاتێکی دۆڕاو" کە زۆربەی سەرکردەکان و توانا سەربازییەکانی لەدەست داوە.

ڕاشیگەیاند، ئەو بەرپرسانەی ئێستا تێکەڵەیەکن لە کەسانی "زۆر خراپ و شێت،" بەڵام "کەسانی زۆر باشیش" هەن کە دەیانەوێت بگەن بە ڕێککەوتن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG