Accessibility links

پاکستان: پێشنیاری چاککراوی ئێرانمان گەیاندە ئەمەریکا

ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی پاکستانی ڕایگەیاند ئیسلام ئاباد پێشنیاری چاککراوی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەش بە ئەمەریکا کردووە.

سەرچاوەکە لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کاتی پێویست بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، وتی "کاتێکی زۆرمان نییە." ئاماژەی بەوەشکردووە "هەردوو وڵات بەردەوام هێڵی سوورەی خۆیان دەگۆڕن."

هەفتەی ڕابردوودا ئێران وەڵامی داخوازییەکانی ئەمەریکای دایەوە و پێشنیاری خۆی پێشکەشی ئەمەریکا کرد، بەڵام دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند ''هەر لەگەڵ خوێندنەوەی یەکەم ڕستە، وەڵامەکەیانم خستە تەنەکەی خۆڵەوە."

ڕۆژی دووشەممە پاکستان ڕایگەیاند ئێرانییەکان پێداچوونەوەیان بە وەڵامەکەیاندا کردووە و ئەم وڵاتەش وەکوو ناوبژیوان وەڵامە نوێیەکەی گەیاندووەتە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

دۆناڵد ترامپ دوای گەڕانەوەی لە چین، ڕاستەخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ ئەنجام دا کە تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان جەنگ دژی ئێران بوو.

لە هەمانکاتدا وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ئیسماعیل بەقایی ڕایگەیاندووە ئەوان لە ڕێگەی پاکستانەوە پەیامەکانیان دەگەیەنن بە ئەمەریکا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG