Accessibility links

سەرۆک ترامپ بەشداری نوێژ و نزا بۆ ئەمەریکا دەبێت

سەرۆک ترامپ و زۆرێک لە پلە باڵاکانی حکوومەتی ئەمەریکا ئەمڕۆ یەکشەممە بەشداری لە پەرستشەکانی بونیادنانی ئەمەریکا دەکەن.

سەرۆک ترامپ لە هەژماری تروث سۆشیەڵ نووسیویەتی ''هیوادارم هەمووان لە ڕۆژی خۆتەرخانکردنەوەی 250دا کاتێکی خۆشیان هەبێت.''

ئەم بۆنەیە لە لایەن گرووپێک بە ناوی ئازادی 250 ڕێک خراوە و ئامانجیان نوێکردنەوەی باوەڕدارێتی ئاینییە لەناو ئەمەریکییەکاندا و لە ڕۆژی یەکشەممە پەرستش و نوێژەکانیان بۆ ئەمەریکا دەکەن.

چەند بەرپرسێکی باڵا بڕیارە لەو یادەدا وتاریان هەبێت، لە ناویاندا مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوە، پیت هێگسەت وەزیری جەنگ و مایک جۆنسن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

وەزارەتی دەرەوە وتاری مارکۆ ڕۆبیۆی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا دەڵێت ''250 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ، باوباپیرانمان لە پێناو ئەم نیشتیمانە ڕۆژوویان گرت و نوێژیان کرد. ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئەمەریکییەکان وەک یەک نەتەوە لە ژێر سایەی خودادا کۆدەبنەوە.''

شیاوی باسە 250 ساڵ لەمەوبەر و لە 4ی مانگی 7ی ساڵی 1776دا لە فیلادلفیا سەربەخۆییی ئەمەریکا ڕاگەیەندرا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG