Accessibility links

بەرپرسێکی باڵای کۆماری دەڵێت ئاگربەست لەگەڵ ئێران لە دۆخێکی زۆر ناسکدایە

سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت ئاگربەست لەگەڵ ئێران لە دۆخێکی "زۆر ناسکدایە،" وە چین ئارەزووی ئەوە دەکات ئەمەریکا لەو پرسەدا توشی جۆرێک لە گیرخواردن ببێت.

کۆنگرێسمان برایان ماست، سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی نیوزماکس ڕایگەیاند، "ئێران هەوڵ دەدات بە بەکارهێنانی هەرشتێک کە بەردەستی دەکەوێت، وەکوو پاپۆڕ و بەلەمی خێرا، کەشتیوانی جیهانی چاوترسێن بکات و بازاڕی نەوت تێکبدات."

برایان ماست ئاماژە دەکات بەوەی سەرەڕای هەوڵەکانی "هەراسانکردن" لەلایەن ئێرانەوە، "ئەمریکا بە دامەزراندنی گەمارۆی دەریایی و ڕاگرتنی کاتیی شەڕ، سەرکەوتوو بووە لە پاراستنی ئازادی گەڕان لە گەرووی هورمز."

ڕایگەیاند، "بارودۆخێکی ناسکە، لە ڕێگەی ئاگربەستێکی زۆر لەرزۆکەوە هاوسەنگ کراوە، کە سەرۆک گوتوویەتی لە سەرەمەرگدایە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاگربەستەکە هەتا ئێستا بەردەوامە."

سەبارەت بە رۆڵی چین، ماست گوتی بەیجینگ توانای ئەوەی هەیە کاریگەری زیاتری هەبێت "ئەگەر بیانەوێت."

ڕایگەیاند حکومەتی چین بە هۆی پێویستی بە ووزەوە مەبەستیەتی دۆخی گەرووی هورمز ئاسایی ببێتەوە، بەڵام "بە دڵنیاییەوە دەیانەوێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە جۆرێک لە جۆرەکان لەگەڵ ئێران گیر بخوات، چونکە ئەمە بە بەرژەوەندی خۆیان و زیان بۆ ئێمە دەبینن."

This item is part of
XS
SM
MD
LG