Accessibility links

خولی دووەمی گفتوگۆی سەرکردەکانی ئەمەریکا و چین دەستپێدەکات

دووەمین دیداری دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە ژۆنگنانهای دەستیپێکرد.

سی ئێن ئێن دەڵێت ژۆنگنانهای بارەگای حزبی کمونیستی چینە و زۆرجار بەراورد دەکرێت بە کۆشکی سپی لە ئەمەریکا. کۆمپلێکسەکە نزیکەی 1500 هێکتار لەخۆ دەگرێت کە 700 هێکتار دەریاچەی تێدایە، هەروەها کۆشک و باخچە و نووسینگەی تێدایە.

شوێنەکە بە دیواری سوور دەورە دراوە و یەکێکە لە شوێنە نهێنییەکانی چین کە کامێرای بێشومار چاودێری دەکات و هێزە ئەمنییەکان بە جلوبەرگی مەدەنی و سەربازییەوە بە وردی دەوریە دەدەن.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە دووەمین دیداری لەگەڵ شی جینپینگ، سەبارەت بە شەڕی دژی کۆماری ئیسلامی، وتی "ئێمە بۆچوونێکی زۆر هاوشێوەمان هەیە لەسەر ئەوەی کە دەمانەوێت ئەمە چۆن کۆتایی پێبێت؛ ئێمە نامانەوێت چەکی ئەتۆمییان هەبێت، دەمانەوێت تەنگەکان کراوە بن."

سەرۆک ترامپ هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد "زۆر کێشەی جیاوازمان چارەسەر کردووە کە ئەوانی تر نەیانتوانیوە چارەسەری بکەن."

This item is part of
XS
SM
MD
LG